تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەردەخاڵدار
بەردێکی خاڵدارە
بەردەخووێ
بەردی خووێ
بەردەداخدار
بەردێکی دیغدێغە
بەردەر
ئازادو ڕزگارکار، بەڕەڵاکار، (باک) ئاشکرا، دیار، پەرت
بەردەرگانە
ئاستانە، بێڵایی، بڵندین، پێشدەرگانە، بەردەرگا. پارەیەکە لە بەردەرگای ماڵی بووک لە زاوا وەردەگیرێ تا دەرگایەکەی لێ بکەنەوە
بەردەزوورگ
بەردەزوورە
(زەن) کەورە زبرە، بەردێکی زبرە چەقۆی پێ تیژ دەکەن، بەردەزوورگ
بەردەس
بەرێکە لە دیوی ژوورەوە بە سەر قۆڵی کەواو سەڵتەدا دەگیرێ. ژێردەست، بندەست، ئامادە، دەست و پێوەند، نۆکەری بەردەستان، پێشکار، بەرچەنگ. چتێکی سووکەڵەیە لەبەر دەستان دادەنرێ بۆ فەرمانی هەمیشەیی._بوون: هاتنە ژێردەست، ئامادەبوون._کردن: هێنانە ژێردەست، ئامادەکردن
بەردەساو
بەردەستک(باک)
مرازێکی کەرەستەی جووتییە
بەردەستی
ژێردەستی، پێشکاری، نۆکەری._کردن: کارکردن لەبەر دەستی کەسێکیدا، هەڵسووڕان لە ژێردەستی یەکێکیدا
بەردەستێ
بەردی ئەستێ، بەردێکە پووشووی لەسەر دادەنێن و بە ئەستێ لێی دەدەن پووشووەکە هەڵدەبێ، (باک) کەڤراژیر، (باک) شاگرد، نۆکەر
بەردەستە
ژێردەست، بندەست. بەردەستێ، بەردی چەخماخی، پارچەیێکە لە دیوی ژوورەوە لەسەر دەستی کەواو سیخمە دەدرێ
بەردەسووری
تیرەیێکی کوردانە لە کووێستانی ئێرانێدا
بەردەشاخ(کۆ)
بەردەشان
دێیەکی لە نێوانی مەرگە(سەرسیان)ێدایەو لەژێر فەرمانڕەوایی قەڵادزێ دایە، گوندێکە، کە شایەری ناودار عەلی بەردەشانی لەوێ لە دایک بووە
بەردەشۆر
بەچەشنێک دانەوێڵە بشوردرێتەوە، کە زیخ و ووردەبەردی لێ بگیرێ._کردن: شووشتنەوەی برنج و نیسک و ماش و ئیتر بە چەشنێکی وا، کە بەردەکەی لێ بگیرێ
بەردەعازەبە
بەردێکی قورسە، کوڕانی هەرزەکار بە بەرزکردنەوەی وی هێزی خۆیان تاقی دەکەنەوە