تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرووڤاژی
بەرواژی، بەپێچەوانە
بەرووک(باد)
بەری دروێنەیەکە بۆ ماوەیێکی بۆ دروونەوە دابڕابێ. گەوەڕ، گیرفان
بەروپشت
هەردووک ڕوو، هەردووک دیوو ڕووکاری چتێکی، دەروبەر._کردن: وەرگێڕانی ئێخەی کراس بە جۆرێک، کە پشتەکەی لەبەر ساغی بکەوێتە پێشەوەو پێشەکەی لەبەر دڕاوی بکەوێتە پاشەوە
بەروە(هەورا)
بەروەبا
ڕووبەبا، ڕوو وەبا
بەروەبەر
بەروەج(باک)
جوورێ پۆڵایە، تفەنگی دێغ دێغی لێ دروستدەکرێ._ی گر، _ ی هوور، _ ی زەر، جووری تفەنگە
بەروەدان
بەردان، بەڕەڵاکردن، ئازادکردن. کوردستانی بادینێ و باکووڕێدا
بەروەدە(خۆ)
بەراوەڵە، پێشئاوەڵە، بەربەڕەڵا، پێش بەڕەڵا، گوشاد، فراوان، پێش گوشادو فراوان
بەروەست
بەرگە._کردن: بەرگەگرتن. بەرهەڵست
بەروەستا(باد)
بەروەستن
بەرگەگرتن، لەباردابوون
بەروەسێڵ(باد)
بەروەشێن(ڕۆژ)
ئەو تۆوەیە کە لە پێش جووت کردندا دەچێنرێ
بەروەنن(ڕۆژ)
بەرواێژتن، بەرهاوێژتن
بەروەنە(ڕۆژ)
ئەوەیەکە منداڵ یا بێچووی لەبەر چووبێ، بەرهاویژتوو، بەراوێژتوو
ڕابەروپۆلیس
(هەورا.): کەڵانتەر