تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەربەخت
گەورەکچ، کچێکە گەیشتبێبە سەردەمی مێردکردن، (باد) گەوگ]مری
بەربەر(باک)
سەرتاش، چاولێکەر، ئاگادار، تاسب. دەنگێکە جووتیار پێی لەگای جووتی ڕادەخوڕێ، کە بیەوێ گایەکان لابکەنەوە بۆ لای بوورەوە
بەربەرۆشک(زا)
مەردومی بێ ئێش و کار. کەسێکە هەمیشە لە موبەقدا بێ
بەربەری
چاولێ کەری
بەربەرە
دارێکی چەوتە دەخرێتە گێڕی هەوجاڕ بۆ تەختکردنی گێڕ. بەفرماڵ، وەروەرە
بەربەرەکانی
بەربەرەکانێ، حەمەرەمزێ، سەرهلانین، بەرانبەری، ڕقەبەری، ڕکەبەری، ملە، مل ملانێ، (ڕۆژ) پالوو، پیلە، مشت و مڕ، زانەوێر، مل ملانە، داروگیر، بڕوایتای، چەنە بە چەنە وێستانی یەکێک لەگەڵ یەکێکی تردا، شیپووڕان._کردن: ڤەپژلاندن، هەمانە، سەرهلانین، سەربڵندکردن
بەربەرەڵا
بەربەزە(باک)
گرتن و تاڵانکردنی ماڵی دوژمنان
بەربەس
بەربەست، بەربەند، بەرپێچ
بەربەست
بەرهەڵست، قەدەخە، بەرهەڵستێکە لە پێش ئاو یا لەسەر رێگا دادەنرێ بۆ نەڕۆیین و هاتوچۆ نەکردن._کردن: بەرهەڵست دانان، پێشگرتن
بەربەسکردن
بەربەستکردن، هەڵکێشانی ڕیسی ڕەنگ کراوە لە زاخاوی گەرمدا تا ڕەنگەکەی نەچێتەوە
بەربەسێڵ
سیرماست، قەلیسێڵ، گۆشتاوی بەماست، چێشتێکە بەرخێکی لە نێو سێڵیدا سوور دەکەنەوە دووایە ماستی تێدەکەن و کەمێک دەکوڵێ و هێندێک ڕۆنی کەرەشی بەسەر دادەکەن
بەربەش(باک)
ماکانی کانی نە پاڵێوراو. (زا) چتێکە لە کان دروستکرابێ
بەربەق
بەربەستێکە لە مەرەزەی (تیر)دا لە زەوییەکێدا دروستدەکرێ، کە بەرزو نزم بێ بۆ ئاو خوواردنەوەی مەرەزەکە بە یەکسانی
بەربەن(ئەردە)
بەربەست، بەڕیان، بەرپێچ، بەرگیل، بەنگە. چێوهێل، چێوکێش، بەرەن
بەربەنە(ڕەوا)
ژێرچەنە، (هەورا) چێرچەناگە، (ڕەوا) قەمچوولە، (دزە) لوولەی نشتوو یا حەمایەڵەو یا ڕشتەی موروو باشی ژنانە، کە بەلاتەنیشتێدا لە ملی دەکەن، بەربەژن، (باد) سیخمەی ئافرەتانە
بەربەڕوو(پیرا)
بەریەخە، بەرئێخە._یی: بەرئێخەیی
بەربەڕۆچکە
(دەر) بەرەوڕۆژ، (هەورا) بەربەڕۆژ، (سوور) بەرڕۆژ، بەربەڕۆژک، شووێنی پەنابای ڕووبەهەتاوە
بەربەڕۆژ(هەورا)
بەربەڕۆژک(باک)