تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سێبەدوولایی
بەن یا گووریس سێ بەدوولایی دەکرێت.
سەربەدوو
سەربەدووکە
(کۆ.): گیایەکی کێوییە گەڵای وەهی کاهووی دەچی٬ دخورێ و تامیشی وەکوو وی وایە.
سەربەدۆ
دۆبەسەرە(گیایەکە).
سەربەدەرەوە
ناودار٬ بەناوبانگ٬ کەسێکیشە ٬ کە هاتوچۆی دەرەوە زۆر بکات.
شاربەدەر
کەسێکە لەبەر خراپێ و بەدکرداری لە ئاوەدانی دەرکرابێ.
شاربەدەربوون
دەرکان لە ئاوایی.
شاربەدەرکردن
دەرکردنی کەسێک لەئاوایی لەبەر گەندی و بەدکرداری.
شۆربەدانک
فیتەبەدەورە
فیکە بەدەوره٬ بەشووێن چتێکیدا گەڕان
فیکەبەدەورە
قەبەدایی
مرۆی قەبەو ناقۆڵا
نابەدڵ
ناپەسند٬ شتێک٬ کە نەچێتەوە دڵەوە. پێچەوانەی دڵخواز. –ی : ناپەسندی
نۆبەدار
کێشکچی٬ (باک.): بەڵت٬ دییدەوان٬ دییدەڤان
پڕبەدڵ
لە کانگی دڵەوە
پێچەبەدەرەوە
گەڕ، خول. خولخوواردن، گەڕخوواردن
پەلکەبەدراوە
کاربەدەس
کاربەدەست
کاربەدەس٬ بەدەستەڵات٬ مووچەخۆرە گەورەکان٬ کەسێکە لە کاروباراندا هەرخۆی حەلبێ
کڵاوبەدراو
کڵاوێکی ئافرەتانە ٬ کە لیرە یا تارانی یا چەرخی تێدەخرێ