تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەدەق
تەواو، نەگۆڕاو، دەقدار، گیاندارو سەرزاریی بە کەیف، ساز، ئامادە، ڕازاوە
بەدەم و دوو
قسەزانی قسەخۆش
بەدەم و پل
بەدەم، بەزمان، بدەڤ
بەدەم یەکەوە
بەسەریەکەوە، بەدەم یەکەوە، پەیوەست
بەدەمار
ئازا، سەرشۆڕنەکەر، بەهەوا
بەدەمەوەدان
لەدوودان، لفاو بۆ شل کردن، دەرخوواردانی چتێک بە چتێکی ترەوە، ووردەووردە ئەو پووش و پەڵاشەی بدە بەدەم ئاورەکەوە
بەدەنی
لەشی، تەنانی، (باک) بەشەنی
بەدەو(موک)
نەبەز، خۆشبەز، زۆر غاردەر، گیانداری چەسپان. (باک) بەدەبدەبە، زۆر جووان. (هەو) خێرا، گورج، توندو تۆڵ
بەدەوراهاتن
گردگەڕیان، بەدەور چەرخیان
بەدەوری خۆهەڵاتن
خۆ جووان کردن، خۆڕازاندنەوە
دیدەی بەدێم
چاوی پیس
دیزە بەدەرخۆنە
مەبەس لە داپۆشین و شاردنەوەی ڕاز و کارێک
دەس بەدەسادان
دەست بەدەستدادان
مەبەست لەپەشیمانییە،دەرچوونی هەلێک لە دەست.
دەم بەدەس
دەمبەست، بەڵامک. پەتێکە دەمی گاجووتی پێ دەبەسترێ لە کاتی گێرە کردنێدا تا هیچ نەخووات یا هی سەگی پێ دەبەسترێت
ناسک بەدەن
نازک بەدەن٬ پەری ئەندام٬ نازەنین