تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەخۆر
بەرتاو، بەرهەتاو، بەربەرۆچکە. بەرهەمخۆر. کەسێکە بە مێچکەمێچکەو قسەی خۆش خۆی بباتە پێشەوە بۆ ئەوەی، کە بەرووبوومی خەڵکی بخووات
بەخۆنازین
بەخۆوە
لەسەرخۆ، بەهێزو تووانا
بەخۆوەبوون
قەلەو تێک سمڕاوی
بەخۆوەبەستن
یەکێک بە خۆیەوە ببەستێ لە کارو فەرمانێکیدا، بەخۆوەبەستن
بەخۆوەژیو
زیرەک، ووریا، ئازا، کاربین، کەسێکە بەڕەنجی شان و قۆڵی خۆی بژی
بەخۆژیو
بڕوانە: بەخۆوەژیو
بەخۆکردن(ئەردە)
بەخۆیەوەو
خۆبەخۆیک_دەبەستی: بە خۆوەیەو ئەوەسێ
بەخێر
بەخێرهاتن
بەخێرهاتی
خۆشهاتی، کاتێک بەکار دەبرێ، کە یەکێک بێتە لات و ڕۆژباشی و یا شەوباشی بکات تۆش دووای وەڵامی ڕۆژباشی بەخێرهاتنی دەکە
بەخێرچی
خووات لەگەڵ بێ، لەوەڵامی کەسێکیدا دەکوترێ، کە لەکاتی رۆیشنێدا، ماڵاوایی بخووازێ
بەخێو
خاوەنددار، خوداندار، بەخاوەند._کران: پەروەردەکردن، حاملان. ئیوەت، خوویدار._کردن: حاملاندن، بەڕێ بردن
بەخێوکار
بەڕێوەبەر، حاملێنەر، پەروەردەکار
بەخێوکردن
پەروەردەکردن، (دەر) بەخاوەندکردن، (هەورا) وەیکەردەی، ڕەنێوهێنان، بەرهەمهێنان، ڕاگرتن، بەڕێ بردن، خووێداری، خویداری کردن، بەناو هاووردن
بەخەبەر
بەئاگاە، نەنوستوو، بێدار
بەخەمکردن
گەورە کردن و پەروەردەکردنی چتێک
بەخەڵ(رۆژ)
باخەڵ، ئەو بەتاڵیەیە لە نێوانی کەوادا، کە سەرسینگ و کەلەکەی دەگرێتەوە، باوەش