تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەتوون
بەدۆزەخ، بەجەهەننەم، قیڕوسیا، ئەتوون: جەهەننەمە. لە (بەتوون) دا، (ئە)یەکەی لێ فڕێ دراوە
توون بەتوون
تووناو توون._چوون: لەنێوچوون، چوونەبوون. تووشی کێشەو گێچەڵان هاتن
توون بەتوون بردن
تووناو توونکردن، بردنە نەبوون، مراندن، لەنێوبردن، تووشی کێشەو ڕووش و گێچەڵان کردن
گوڵابەتوون
گولاباتوون٬ سیم و شریت و قەیتانی ئاوریشمە٬ کەلەلای ژنانی موکریان پەراوێزی جلانی پێ دەڕازێننەوە.