تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێرە
بێنە، بێرانە، باوەرە، باورە. وەرە. هاتنەوەی ئاژاڵانە لەنێو ڕۆیاندا بۆ دۆشین، کۆکردنەوەی ئاژاڵانە لەنێوەڕۆ و ئێواراندا بۆ دۆشین
بێرەخەو
خەوێکە دەسی پێکردبێ و هێشتا هۆشیشی مابێ، خلماش، لەخەو ڕاچوون، (هەورا) وەنەوزەکوت، لەبێره خەودا: خەوماشبوون
بێرەدا
بەئێرەدا، واوە، پێگەنە، وێڤە، هێڤە، ڤێڕا
بێرەوە(ئەردە)
بێرەڤان(باد)
داربێرە
دوو داری دوو پەلە و ڕاست و چەپە،سەرە دووپەلەکانیان لەسەر زەوی دادەنرێن، سەرەکەی تریان یەکێکیان بستێک بەرەو خووار کونێکی تێدایە سەری ئەوی دیکەیان تێدەخرێ بە جوورێک، کە سەری هەردووکیان تێپەڕێ،ئەم دارە لە مۆڵگەی ئاژاڵان دادەنرێ بۆ ئەوەی کە شووان لەسەری دانیشێ و سەری ئاژاڵە دۆشەنیەکانبگرێ بۆ دۆشین لە (بێرە) دا