تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بیرەوەر
بەهۆش، هۆشدار، تێگەیشتوو._ی: هۆشداری، تێگەیشتن، یاد، ماوەی بیرکردنەوە، ماوەی یادکردنەوە، هێزێکە لە مێشکدا، کە چاکەو خراپە لێک جووێ کاتەوە
بیزا
گیایەکی بۆنخۆشی کووێستانییەو لەنێو شیرێژی دەکرێت، بەیزا، لە ترشیاتی دەکرێت
بیزۆب
میکرۆبێکە ببینرێ، چیڕە، زۆردار
بیزی(هەورا.، دەر)
بیس
بیست(20)
بیسان
بیست
(20) بیس، ڤیس، (زا) بیست. تاو، دەم، بیستێک: تاوێکی، دەمێکی، بیستەک: تاوێکی، دەمێکی
بیست و یەکەڵەی گۆرانی(هەورا)
21ی مانگی نێوەڕاستی زستانێیەو ئەوانەی لەسەر کوتراوە: کەری بردە سەرکانی کورتانی هێناوە بە شانی. بیست و یەکەڵەی گۆرانی ئەگەر بەفر نەکەوێ، تا قوڵتەی ڕانی، گۆران لە هیچ نەزانی
بیستراو
ئەوەی کەوتۆتە بەر گووێ
بیستنەوە
بەگووێ گەیشتنەوە، دووبارە شنەفتنی قسەیەک، کە لە هەر بارەیەکەوە کرابێ
بیستۆک
بیستیک(باک)
بستەی سەر تەندوورێ، شیشەی کورت
بیستەر
بهستۆک، (باک) بهستیار، بیستەک، گووێگر، گووێ ڕاگر
بیستەم
چتێکە لەپلەی بیستەمدابێ
بیستەمین
بیستەک
رادێژیۆ، گووێگر، بیستۆک، گووێ ڕاگر
بیسکار(خۆ)
جنێوفرۆش، سزا، ئازاردەر، سزاکار. (خۆ)_ی: جنێو، سزا، ئازار، بیسکانی
بیسکانی(باک)
جنێو، سزا، ئازار، بیسکاری
بیسە
بووێسە، ڕاوەستە، سینگت فراوان بێ، پشووت درێژبێ