تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بیلبیلە
بیبیلە، بەبەڵەی چاو
بێژبیرەڕەش(باک)
گەنمێکە گوڵی ڕەشبێ
بەدبین
کەسێکە هەمیشە بەخراپە تەماشای دوواڕۆژ بکات._ی: بەخراپ ڕووانینە دوواڕۆژ
بەربیست
سەرەتای لاوی
بەردەبیرۆ
بەردێکی زۆر سەختە، شلەمەنییەکی، کە زۆر توند بووبێتەوە وەوی دەچووێنن دۆشاوەکە ئەوەندە خەست بۆتەوە بۆتە بەردەبیرۆ
بەرەبین(هەورا)
زاربێن، بەنی زارکی مەشکەو خیگەو کوندەو ئیترە
بەندی تەسبیحی
ڕشتەی پسپسۆکی
تابیە
مەتەرێز، سەنگەر، سووپەر
ترنجەبین
جوورە شەربەتێکی مزرە وەک ئەسکەنجەبین. ترنجەمین
تۆزقاڵبین
ئاستەمبین
تیتڵەبیجاخ
بڕوانە: تیتلە پیچاخ
تیتیلەو بیبیلە
بێچوولەی ووردی گیاندار. چیرۆکی بزنۆکەو مەڕۆکە، کە بۆ منداڵان دەکرێ
تیژبیر
بیرتیژ._ی: بیرتیژی
تێبین
دووربین، کەسێکە لە ئەنجامی کاروبار وورد بێتەوە
تێبینی
دووربینی، (باک) پاشەرۆک. ووردبینی لە کارو باراندا. ڕوودەربایستی
تێنەوبین
دەستدانە چتێکی قورس بۆ هەڵگرتنی یا هەڵکەندنی بە نهێم
تێڕابینین
تەزبیح
تەسبیح، پسپسۆک. بەرموورێکە مووروو لە زێڕ دەگیرێ یا پرپرەشی هەیە