تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆڕە
دەنگی بەرزی ڕەشەوۆڵاخانە، قۆڕە، قووڕە._لێ هاتن: بۆڕاندن
بۆڕەبۆڕ
قۆڕەقۆڕ: دەنگی ڕەشەووڵاخانە، بۆڕەی یەک لە دووای یەکتری
بۆڕەشکە(خۆ)
تۆوی پیوازی
بۆژان
بۆژانە
گیایەکی گەڵاووردی لاسک درێژە گوڵێکی بۆری گچکە دێنێ، بۆنێکی توندی هەیە بەناو جل و بەرگدا دەکرێ تا لە مۆرانە بپارێزرێن
بۆژۆ
(باک) دەغەڵ، (ڕەواباد) بۆگە، (باد) گەندەژ، گیایەکە بە پێوە یا بە درواوی ژاکابێ و یا ئالیکێکە لەبەردەمی ووڵاخاندا مابێتەوە. کری ڕانک و چۆغەیە
بۆژۆکردن
گەچراندن، ژاکاندن بۆ گیاوکا. بێزارکردن، جاڕس و هەراسان کردنی کەسێکی
بۆک(باک)
بۆکردن
بۆنکردن. گەنین، بۆگەنبوون
بۆکز
ماست_ی لێدێ، کاتێکی ماست وە یا چێشت، کە زۆر لەسەر ئاوور بمێنێتەوە یا بسووتێ_یان لێ دێ. چێشتی سووتاو_ی لێدێ
بۆکڕووز
کڕووز، بۆپڕووز، کزووری، بۆنکڕووز، بێن کوورزیک، موو و خوری سووتاو بۆ کڕووزی لێدێ
بۆکڵیشە
بۆکەڵیشە، بۆدڕن، بۆندڕن، بۆنێکە لەبن باخەڵ و ناودەمداو لەژێر پێ بێت
بۆکە(باک)
بۆکەبۆکە
گەورە پیاوان
بۆکەردەی(هەورا)
بۆکەڵیشە
بۆنی نێوقامکی ڕزیوی پێیانە یا ئی بنهەنگڵێە، بۆدڕن
بۆگنخ
تۆو هەرچتێکی بە تەڕی هەڵگیرێ_دەبێ، گنخ._ی: گنخی
بۆگە
(موکباباهەورا) بۆژۆ، (باد) گەندەژە. بوژە، گیای تام و بۆنگۆڕاوو ژاکاوە، کە ئاژاڵ و ماڵاتان هەربۆنی کەن نایخۆن