تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆگەن
بۆگەنیو، بێگەن، بۆنی پیس، بۆنی ناخۆش، کف، گەنیو، (ڕۆژ) گەنی، بۆگەندای، (دەر) بووگەند. بووپیسی(فە)، زنخ، کفکۆ، گەندەژەبۆ._بوون: گەنان._کردن: گەناندن. (باڵە، پیر) برایمە بۆگەنە(گیا)._کردن: بۆنی ناخۆشکردن._بوون: بۆن ناخۆش بوون
بۆگەنتک
جوورە بۆگەنێکە لەمیوەی ڕزیوو هەندێ چتی تر دێت
بۆگەندی
بۆگەنی، گەنیو
بۆگەنکە(هەورا)
فسۆس(داعبایەکە). خورماسیچان، مشکی خورمایە. گیایەکە
بۆگەنیو
چتێکە بۆنی گەندو خرابووبێ. گەنانراو
بۆگەنیک
بۆڵ
قاحپە، سۆزانی، ئافرەتی حیز، جندە، بەهێشووی ترێ و خورماش دەڵێن. (شاربابکۆ) گللوەترێ. زەنگێکی زلە لەملی پیشەنگان دەکرێ. خۆلەمێش. کورتکراوەوەی ناوی بۆڵییە بۆسەر چاوەکانی ئەم فەرهەنگە. گلوەترێ
بۆڵاندن
بۆڵمازوو(موک)
جوورە ترێیەکی شینە گلووشی خڕو دەنکدارە
بۆڵی
هۆزێکی کوردە لە گەرمێنی دادەنێشێ. گلووە ترێیەک
بۆڵە(هەورا)
گلووەترێ. (ڕۆژ) بڵمە، وورتە، پرتە، ختە، لەبەر خۆوە وورتە کردن
بۆڵەبۆڵ
کوتەکوت، (ڕۆژ) بڵمەبڵم. ڕنگەڕنگ، جرتەجرت، فرتەفرت، جرت و پرت، جرت و خرت، بۆڵەی یەک لەدووای یەکتری، ختەخت._کردن: فڵتاندن، فرتاندن، بڵماندن
بۆڵەتەمێ
ماتەدانی بەری درەخت نیشانەی گەیشتنی، ئەو ترێیە بۆڵەتەمەی تێکەوتووە واتە نیشانەی گەیشتنی پەیدا بووە
بۆڵەتەمە
بۆڵەنمێ
بۆڵەنمە
ماتەدانی بەری درەختان: ئەم مێوه_ی تێکەوتووە واتە ماتەی داوە
بۆڵەکردن
بڵماندن، بۆڵەبۆڵکردن، ختەکردن
بۆی منداڵ
بۆنی منداڵ، منداڵی ساوا تا دەگاتە دووساڵی ئەگەر بۆنی خووێن و خوڕی ژنی زاو بکا بەبۆن دەکەوێ، گیای گژنیژ بە خەنەوە لە ڕووو پێش سەرو دەستەکانی منداڵەکەی بنرێ بەسوودە
بۆیاخ
چەورییەکە، زەرد، سوور، قاوەیی و ڕەش و چەند ڕەنگێکی تری هەیە قۆندرەی پێ بۆیاخ و چەور دەکەن