تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆی منداڵ
بۆنی منداڵ، منداڵی ساوا تا دەگاتە دووساڵی ئەگەر بۆنی خووێن و خوڕی ژنی زاو بکا بەبۆن دەکەوێ، گیای گژنیژ بە خەنەوە لە ڕووو پێش سەرو دەستەکانی منداڵەکەی بنرێ بەسوودە
بۆیاخ
چەورییەکە، زەرد، سوور، قاوەیی و ڕەش و چەند ڕەنگێکی تری هەیە قۆندرەی پێ بۆیاخ و چەور دەکەن
بۆیاخکەر
بڕوانە: بۆیاخکار
بۆیخۆش
بۆنی خۆش
بۆیسان(هەورا)
بۆیسانەوان(هەورا)
بۆیوەش(هەورا)
بۆنی خۆش
بۆیکردگە(ئەردە)
بۆنی گرتووە، بۆگەن بووە
بۆیە
لەبەر ئەوە، چونکوو. بۆیاغ، چەوریێکە قۆندرەو قایش و چتی پێ بۆیە دەکرێ، بۆیاغ کوردی و تورکییە: بۆ: چەوری، ڕۆن کوردییە، یاغ یش تورکیە
بۆیەمە(ڕۆژ)
پارچە کرێکی ڕەشە لە مشکی و هەوری گچکەترە ژنان لەسەری خۆی دەبەستن
شەوبۆی زەرد
جووره شەوبۆیەکی زەرد.