تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڕا(باک)
بەڕاستی؟، بەڕاستیته؟، ئایا ڕاستە، ئایا وایە
باران بڕان
مانگی هەرە دووایی بەهارێیەکە 31ڕۆژە لە (21)ی حوزەیرانێ وە دەست پێدەکات تا بیستی تەمووز لە ڕووی ئەوەوە لەم مانگەدا بە زۆری بارانە چک دەکات کوردان ناویان ناوە
بڕادە
ووردەی زێڕو زێوو ئاسن و ئیتر، ڕێک
بڕاست
بڕاستی
بڕاشتن(باک)
برشت کردن، لە ڕۆنیدا سوورکردنەوە
بڕاشتی(باک)
بڕان
بەتیغ یا مشارو چتی تر بڕان و یا بریندارکردن و یا لەت کران. دوور کەوتنەوە، هەڵبڕان، لێکدابڕان، قەرتلین. (دەر) باژۆ، لێخوڕە. کەم و کووڕی، کورتی. لەبەر_: کەم و کووڕی لێ پەیدابوو. تەواو بوون، کۆتایی هاتن، (هەورا) بڕیان، نەمان
بڕان بڕان(ڕۆژ)
زۆر بەپەلە لێخوڕین، بەتاڵووکە ئاژوتن، پەلەپەلە لە ئاژۆتندا
بڕاندن(هەورا)
بڕاندنەوە
دار پێڕاهێنان، کۆتاکردن، گەیاندنە پایانی، (هەورا) بڕیاندنەوە، بیبڕەوە: کۆتایی پێ بدە
بڕانەوە
دووایی هاتن، کۆتایی هاتن، بڕیانەوە، گەیشتنە بنەبانی، نەمانی چت. دووبارە یا چەندبارە بڕانی چت. بێ_: پەیدەرپەی، یەکبینە، پەیتاپەیتا
بڕاو
بڕدراو، (دەرهەورا) بڕیاو
قامکی بڕاو
ئەمووسی بڕاو٬ تپلی بڕاو
لێ بڕان
ئارەزوو٬ خەبات٬ حەزکردن٬ کورتی هێنان٬ کەم وکورتی تێ کەوتن
لێ بڕاوبوون
خەریک بوون٬ بڕیاردان٬ خۆش بوون
لێک بڕان
پرزە بڕاو
هێز تێدا نەماو، پەڵپ بڕاو. تەنگە نەفەسی. کەسێکە زیانێکی زۆری لێکەوتبێ
ببڕای ببڕ
هەتایەهەتایە
ببڕای ببڕای
هەتاهەتایێ، بەکار دەبرێ بۆ دووپات نەکردنەوەی کردار یا ووتارێک
بڕبڕاگی(هەورا)
بڕبڕەی پشتی
بڕبڕاگە
بڕبڕەی پشتێ
بەشبڕاو
بەشخووار، بێ بەش، بێ بەری. دامنە، وڵووڵ
تێبڕان
تێڕاکردن: تێڕۆکران، لەنێونران
جلبڕان(ئەردە)
جلبڕین، کۆڕی، جلبڕین
جەرگبڕان
جەرگبڕاو
زگسووتاو، دڵسووتاو، جەورو بێدادی لەتەکدا کراو
دابڕان
دابڕکران،لێک جووێ بوونەوە، ژێ بوون؛ مەڕەکە لە ڕانەکە دابڕا، هەڵبڕا، بەرخەکە لە دایکی دابڕا
دابڕاندن
دابڕین،لێک جووێ کردنەوە
دووابڕان
کۆتایی هاتن،بڕانەوە
دووابڕاو
دووابڕای،مەبەس لە چتێکە ،کە حەزی لێ نەکەی و نەتەوێ ناوی ببەی؛تەشقەڵەی ئەو-انە هەر نەبڕاوەتەوە
دەستبڕان
لەکاروفەرمان بوونەوە.بێ بەهرەبوون،ناهومێدبوون،دوور کەوتنەوە،تەفرەدان،فریوخوواردن،خچان،خەڵەتان.
دەستبڕاو
دەسبڕاو،قۆڵشکاو،تەفرەدراو.
سەربڕاو
سەرژێکراو٬ گیاندارێکە سەری لە لەشی جووێ کرابێتەوە
سەرهەڵبڕانن (ئەردە)
لووتبڕاو
کەپوبڕاو
لێک هەڵبڕان