تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڤەبوور
(باک.): پاشەکەوتی
ڤەبوون
(باک.): کرانەوەی دەرگە و چتی تر٬ پشکووتن
ڤەگەشبوون
(باک.): گەشبوونەوه٬ گەشانەوه٬ گەشەکردن و بەخۆداهاتن
کابووس
شەوە٬ مۆتە٬ گابووس٬ خەونی پەرێشان٬ گرانی و قورساییێکە لە خەوێدا دەکەوێتە سەرلش٬ کە لە سەرپشت نووستبێ ئەویش هێزی ڕاکێشەری زەوییە.
کاوولبوون
کەمباخ و وێران بوون٬ ڕمان٬ تێکدران
کاوڕوبورجی
(هەورا.): بەرخی چەرخ
کاڵبوون
بێڕەنگبوون٬ ڕەنگ کەمکردن.-ەوە:چوونەوەی ڕەنگ
کاڵەوبوون
کاڵ بوونەوە٬ ڕەنگ ڕۆییشتن
کرژبوون
با خوواردن٬ هەڵقرچان٬ لوول بوونی موو
کزبوون
شەمۆتەدان٬ گز هاتن٬ بە پەرۆش بوون٬ پەنگخوواردنەوه٬ زیزبوون٬ زوویربوون
کزربوون
ڕوولە ووشک بوونەوە کردن. خڕەلەبوون و بەخۆداهاتنی گیاندارو سەوزایی
کزربوونەوە
کەمێک هیشک بوونەوەی چتی تەڕ
کزۆڵەبوون
کززەلۆک بوون
کلبوون
گوواستنەوه٬ دوورکەوتنەوه٬ کلابوون
کوشبوون
(زا.):هاتنە پێشەوە
کولبوون
نەمانی تیژی تیغ و مشار و هەموو جوورە تیغ و مرازێک. ماندووبوون لەکارێکیدا٬ (زا.) ئیشکردن٬ ئاوسان و کێم کردنی ئەندام.
کونبوون
پەیدابوونی کون لە چتێکی ٬ دەلاقەبوون٬ کون تێ بوون.
کوندەبەبوو (هەورا.)
کووربوون (ڕەوا.)
لەجێگای بڵندەوە کەوتنەخووارێ.
کووربوونەوە
داچەمان٬ داچەمین٬ کۆم بوونەوە٬ چەمانەوە٬ چەمیانەوە٬داهاتنەوە.