تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بووار
بار، بڤار، بۆر، (باک) بهۆر، (شەم) بهوور، بگار، (جا) بۆری. بڕ، بڕی چۆم و ڕووباران، بگار، ڕووز، ڕێواز، گوزەرگا. (خۆ) بەهار._ی: باری، بڤاری. بەهاری
بووارتن(باک)
بووارەکانی
کانییەکانی بەهاران بژیەتەوە، (هەورا) هانەدرۆزنە، (دەر) ووهارەکێنی، بەهارەدرۆزنە، کووێرەکانی
بەربووارد(هەورا)
قسر، ئەستێوور، ئاژاڵێکە یا ماڵاتێکە نۆبە بەری خۆی بگۆڕێ واتا ئەوساڵەی، کە پێویستە بەربگرێ نەیگرێ و بیبووێرێ
خۆبوواردن
(خۆ.) : خۆتەنبەڵ و تەپکردن
دەربوواردن
هەڵبوواردن٬ دەربردن و فڕێدانی چتێک لەناو چەند چتێکی تردا: لەنووسینەکەت دێڕێکت دەربوواردوە
سەربوواردە
سەربردە٬ بەسەرهات
بەربووار
بڕوانە: بەربووارد
ڕابووار
ڕێبووار
کەوبووار
کاتێکه٬ کە پۆلە کەو چین چین بەرەو کووێستان دەگەڕێنەوە.شووێنێکە٬ کەکەوی پێدا بڕوات