تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بوخ
بوغی گەرماوێ یا بیران._گرتن: گیا بوخ و بەڵغ دەگرێ
بوخار
بوخاری فەرەنگی
سۆبەو کوورەی فەرەنگی
بوخاز(هەو)
باڵندەیێکە لە چوڕڕەی گچکەترە
بوختان
دەسهەڵبەس، دەلەسە، درۆ، چەفتە، تۆمانج، شڵتاخ، پۆ (شەق) چتی وێنەچوو هەڵبەستن بۆ ئەم و ئەو._پێکردن: تۆماندن
بوختیان
بوخچک
بوخچەی گچکە
بوخچە
بەستەیەکی گەورە جل و کەل و پەل لەناو پەڕۆیەکی گەورە نان بە پەڕۆیەکە دەڵێن:_._ی جلان: شاڵماشتە، بەسە، بەستە، (ڕۆژ) پیارزگ
بوخچەبەگەردانێ
جوورە گەمەیەکە دەستەیەک بە کۆمەڵ دادەنیشن بوخچەیەکی بۆ یەکتری داوێن، یەکێک بەدووی بوخچەکەدا ڕادەکا لە دەرەوە لە دەستی هەر کەسێکی بیگرێ ئەو کەسە وەکوو وی تێدەکەوێ
بوخچەگەردان
بوخچە بە گەردانێ
بوخچەی نەکراوەوە
پیاوێکە هەر کوڕبێ و هێشتا ژنی نەهێنابێ
ئاڵووبوخارا
میوەو بەری دارێکییە، هەڵووچەڕەشە، هەڵووژه ڕەشە
دەستەبوخچە
دەسەبوخچە
دەستەبوخچە،دەستەبوخچەڵە،بوخچەی ناوونجییە.
چووار چابوخ
چووارچاک، چووار پارچەی گچکەیە دەکەوێتە بن باخەڵی کەواوە