تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاردی بندانێ
(خۆ) ئاردی ساوارێیە
بنداخە
قوونت بقووچێنە، کەسێکی لێی بقەومێ پێی دەڵێن
بندار
(باک) خانەوادە، جێنشین، نووینەر، بناوان، بنەوان. قاپ و چتێکە بنی هەبێ. کچێکە بنی هەبێ، کچێکە کچێنی هەبێ، خام، کەچێن. بنەدار، قەدی دار، ڕیشەدار
بنداری(باک)
نووێنەری، خانەوادەیی، بناوانی، بنەوانی
بندان(خۆ.، ڕەوا)
ووردەخۆڵی دووای دابێژتنێیە، (دزە) گەنمێکە وەکوو گژنیژییە بە دەستاڕی دەیکەنە ئەستوورک
بندرخە(هەو)
بێندرخە، هەفتەی دووەمە لە هەشت هەفتەکانی زستانێ لە نێوەڕاستی بەندو مریەمدایە
بندروو
دروومانێکە لە نوشتاندنەوەدا کەنارەکەی لە بنەوە پێوە دەدروون، (باک) برۆش. جوورە دروێنەیەکە سەپان دەست و داسی لە بنەوە دادەگرێ تا کای زۆر بێ
بندریسکە
گچکەترین پەلەوەرێکی بۆرە، لە نێو پەرژین و باخ و باخچاندا دەژی
بندن(باک)
بندووگ
بندک(باد)
تەوەرەی ئاش
بندۆ(موک)
گیایەکە بەووردی بە هەر جێگایەکی داکرێ کێچی نامێنێ
بندۆر
کەسێکە لە بنەوە دروێنە بکات
بندۆک
دۆک، دۆووک، خڵتەی رۆنی یا خورییە
بندۆکە
بەندۆکە، گیایەکە
بندۆڵە(هەورا)
بنۆڵە
بندیان
بندەرگە(کۆ)
بندەست
ژێردەست، (ژا) باهوو، بەردەست، بندست، دیل. بنپەلی گیاندار. تەنیشت، بنهەنگڵ._ی: ژێردەستی، دیلی