تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بناو
داری بناوەچ، دارێکە هێندەی دارە گووێزێکی بڵند دەبێ و لق و پۆپی بڵاوەو لەبەر قورسی لە ئاوێدا نوقوم دەبێ، گۆچانی لێ دروست دەکرێ، (کۆ) بینە، بە بن ئاودا ڕۆیشتن
بن و بناوان
بنچینە، ڕەچەڵەک، پڕۆزە
بناوان هەڵبەستن
بەرهەڵست لەبەردەمی ئاودانان بۆ بەرزکردنەوەی ئاو تا بتوانرێ شووێنی بڵندتری پێ ئاو بدرێ
بناوان(موک)
کابانی ماڵێ، بنەوانە، ئافرەتێکە ماڵی ڕەنێو بێنێ، (هەوراڕەوا) بەند، سەرچاوەی ئاوێ، بەرهەڵستێکە لە پێش ئاو تا بەرز بێتەوە، (باک) پڕۆزە. بنەچەکە، بن و بناوان
بناوانک(باز.، گەرد)
مشکە کووێرەیە گڵی بە کۆمەڵ لە دەشتێ دەردەخاتە سەر زەوی
بناوورگ
بن ئاگردان، (کە) بن کووانوو
بناوی
بناو
بناویلە(دزە)
باڵندەیێکی ڕەشە لە ڕەشۆڵەی گچکەترە لەکەنار ئاوان دەژی
بناوەتۆم
ڕووەکێکی ناسراوە
بناوەچ
دارێکی زۆر بەرز نیە گەڵای وەکوو گەڵای سپیدارە، دەکوڵێنرێ و گەڵا کوڵاوەکەی لە شووێنی ماران گەستە دەنرێت، کە وەکوو دۆشاو خەست بکوڵێنرێ بۆ برینی ئاژاڵ و ووڵاخ و ماڵاتان زۆر باشە
بنج و بناوان
سەرچاوەو بناغەی کارێک