تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بن
ژێر، بنەوە، چێر، ناخ، پایان، بناغە، کۆتایی، بێخ. ڕاناوی کۆی دووەم و سێیەمینە بە دووای ووشانەوە دەنووسێ وەکوو: کرابن، خورابن، هاتبن، دانیشتبن، ڕاوەستابن. کچێنی، خامی، کەنیشکی
بن ئامۆزا
بن بێژنگ(موک)
ئەو دەنکەگەنم و دەخڵ و دانەیە، کە دووای کوتان و لە بێژنگدانی بە خۆڵەوە لە بنیدا دەمێنێتەوە، وە یا ووردەیەکە لە بێژنگ دەکەوتە خوارێ
بن بەردووکە(ڕەوا)
ڕێواسێکە لە نێو دوو بەرداندا دەردێ زۆر ئەستوورو ناسک و خۆشە
بن بەردووگ
گیایەکی یەکچڵی بەهاری و کووێستانییە لاسکەکەی وە هێرۆ دەچێ، چەند گوڵێکی ووردی سپی دەگرێ
بن قۆڵتخ
بن قۆڵنج
بڕوانە: بن قۆڵتخ
بن لق
ووردە لکێکە لە بەژنی دارو لەبن لکە ئەستوورەکانەوە دەری دەکات
بن لەرەمە(بابا)
کوللێرەیێکی ئەستوورو کەم برژاوە
بن لەق
بن چڵ
بن مل
ئەو مرازەیە، کە لە کەرەستەی جووتیدا بکەوێتە ژێرملی گاو ئێسترو هیتر
بن میچ
بن و بناوان
بنچینە، ڕەچەڵەک، پڕۆزە
بن ووشکە
نەخۆشیێکی ڕووەکانە، کە لە بڕکەی کاڵەک و شووتی و ترێزوو و خەیاری بدات ڕەگی هیشک و گەڵایەکانیش زەرد دەکات
بن پەرگ(شار)
بن پەل(ڕۆژ)
ئەو گەڵاتووتنانەیە، کە پەسند ناکرێن و سەرچڵ نین، یەکێکە لەدوو جۆرەکانی تووتن
بناگر(بن ئاگر)
بێ بن
دەریای زۆر قووڵ، بیرو گۆمی زۆر قووڵ، بێ بگار، بێ پەی، بێ ڕەووز. چتێکی نەبڕاوەوەو بێ دووایی. کچی بێ بن، کچێنی نەماو
تەڕکی بن بەڕەی
پاشکۆی بن بەڕەی
ئاردی بندانێ
(خۆ) ئاردی ساوارێیە
ئاوری بنکایە
بنار(موک)
ی کێوی: داوێنی خووارەوەی کێوی، (بار) پنار، (ئەردە) بنەوە، داینە، (خۆ) پێداگرتن، لەسەرچوون، لەسەر ڕۆیشتن، ڕەک، ڕک، (کۆ) ڕکە، (دزە) شەڕ، کێش، ڕکەڕک، (دەر) شەڕوبنار، هەڤڕک
بنارە
گڕوو گرتنی منداڵان، هەڤڕک، ووڕک، (ڕەوا) دڕنەگە
بناغە
بناخە، بنکە، پایە، بنچینە، دەهکەر، خیم، (باک) بنەستر، تەمەڵ، شەنگستە، قانگە، بنک، بنەقار، نەغمە، گەوەڕ، هیم، بنەڕەت. چەند چینێکیشە لە دیوار لەناو بناغە لەسەر زەوی ساخ دادەنرێ._ی شەڕی: بنکەی شەڕێ
بناغەدانان
بناغەدانەوە
هەڵکەندنی بناخە
بناغەنان
بناخەدانان
بناغەنانەوە
بناخەدانەوە
بناغەهەڵبەستن
هەڵبەستنی بناغە
بناغەهەڵکەندن
هەڵکەندنی بناغە
بناقاقا(ئەردە)
بناقاقە(ئەردە)
بیناقاقە، گەروو، ئەووک، ڕەگ و دەمارەکانی گەروو
بنانگووێ
(خۆ) بەرگێ، (هەورا) بناگۆش، (باک) بنگەە، بنگووێ، بنگووێچکە
بنانی(باک)
بناو
داری بناوەچ، دارێکە هێندەی دارە گووێزێکی بڵند دەبێ و لق و پۆپی بڵاوەو لەبەر قورسی لە ئاوێدا نوقوم دەبێ، گۆچانی لێ دروست دەکرێ، (کۆ) بینە، بە بن ئاودا ڕۆیشتن
بناوان هەڵبەستن
بەرهەڵست لەبەردەمی ئاودانان بۆ بەرزکردنەوەی ئاو تا بتوانرێ شووێنی بڵندتری پێ ئاو بدرێ
بناوان(موک)
کابانی ماڵێ، بنەوانە، ئافرەتێکە ماڵی ڕەنێو بێنێ، (هەوراڕەوا) بەند، سەرچاوەی ئاوێ، بەرهەڵستێکە لە پێش ئاو تا بەرز بێتەوە، (باک) پڕۆزە. بنەچەکە، بن و بناوان