تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بریا
مرازی ئاواتخووازتنە. خۆزگە، بری، برێ، بریان، (خۆ) خۆزی، برێ، بریکەنێ، کاش، کاشکی، بری: بری بەبری خووای بایە؛ بریا کوردستان بووبایەوە یەکپارچە
بریان
بریانی، گۆشتی برژاوو یا سوور کراوەوە._کردن: گۆشتەکردنە بریانی لە ناو زگی مریشک یا بەرخ باخنرێ و لە ڕۆنیدا سوورکرێتەوە. بردران
بریانی
نێوزگی مریشک، یا قەلەموونەو یا بەرخی پڕدەکەن لە برنج و کشمیش و بادام و لە نێو مەنجەڵیدا دەیکوڵێنن. گۆشتی برژاو یا سوورکراوەوە
بریانەوە
وەکوو برایان. ئاواڵانە، دۆستانە، خزمانە
بریخە
بریقە. یەخەیەکە بۆ قایمی دیوی ژوورەوەی ئێخەی کراسی دەدروێ
بریسک
بریسکە، تروسکەی شیری
بریسک و هۆڕ
بریسکەبریسکی زۆر
بریسکاندنەوە
بریقاندنەوە
بریسکانەوە
بریسکە
ترووسکەی ئاوو شووشەو تیغ و ئیتر، کە خۆر لێی بدا
بریسکەبریسک
ترووسکەی یەک لەدووای یەکتری
بریسکەدانەوە
ترووسکەدانەوە، تیشک دانەوەی شووشەو چتی لووس و ڕوون لەبەر خۆر
بریسکەر
ترووسکەدەر، شەبەقەدەر
بریشتەی(هەورا)
بریق و هۆڕ
تروسکەتروسکی زۆر
بریقاندن
ترووسکاندن، برقاندن
بریقانەوە
ترووسکانەوە، بریقەدانەوە
بریقە
بریکە، وریشە، ورووشە، برووسکە، ترووسکە، درەوشانەوەی شووشەو ئاوێنەو چتی تر لەبەر هەتاوو چرا
بریقەبریق
تروسکەی یەک لە دووای یەکتری، ترووسکەترووسک، بریسکەبریسک