تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڵ بردنەوە
ئەنگوسە برا تووتەڵە
قامکی پەنا قامکە چکۆڵە
ئەیسووتام وەی برژام
گەمەیێکی منداڵانە
باگەڕ(باد.، برا.، باک)
برا
برادەر، براڵە. ئەو نێرینەیە، کە لە دایک و بابی مرۆی بێ و یا لە یەکێک لەوان بێت، برای باب: مام، ئاپ، ئاپۆ، برای دایک: خاڵ، لالۆ. بردرا، بریا، کرداری ڕابردووە بۆ یەکێکی نەدیوە
برائیسقا
نەخۆشی و دەردێکە لە ئیسقا سووکترە
براباڤ
برابەش
هاوبەش، بەشدار. خاوەند بەش. (نە.، شکا) بابەلیچ
براتووتە
براتووتەڵە، قامکەکەی تەنیشت قامکە تووتەڵەیە
براتووتەڵە
براخووا
براخو: برای ژنی مرۆیە
برادۆست
ناوی ناوچەیێکە لە سنووری ئێران
برازازا
نەوەی برا
برازاوا
(باک) برازاڤە، برا یا برادەرێکی زاوایە، کە لە ڕۆژی بووک گوواستنەوەدا پشتێندی بووکی دەبەستی
برازاڤا
برازاڤە
بڕوانە: برازڤا