تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باهۆل(باک)
بڕوانە: باهۆس
باهیڤ(باد)
بادام، بایام، بەداری بادام و بەرەکەشی دەڵێن. چەقالە
باهێر
بایە، بەیار، بوورە، زەوی نەکێڵراو، زەوییەکە چتی تێدا نەڕووێ، چۆل. هوڕ، هێڕ، سەراسیمە
باهەنجیر
هەنجیرێکی بێ تامە، کە لە پێشدا پێدەگات
باو
بە سەردا هەبوون، لەو پتر بوون؛ ئازاد باوی لە زیرەکیدا بەسەر قوتابییەکاندا هەیە. کورتکراوەوەی (ناوی باوەمەڕ)ە بۆ سەرچاوەکانی ناو ئەم فەرهەنگە. (ڕەوا) باب، باووک، باڤ. دێراوی بێستانان. (خۆ) بەس، تێچن، تێر، تێڕا،_بوون: تێڕاهێنان، تێهەڵاتن. (موک) ڕۆژو شەو باشییە لە زاراوەی منداڵاندا. باڤ، نەریت، شووێن، ڕەووشت، باڤت، داب، یاسا._ی نەماوە: واتا مۆدەی کۆن بووە. برەو، بەرەوە: بەبرەوە. قازانج، سوود، بەهرە، لا، بای، سەرکەوتن، پیرۆزی، بەخت، باوی منە، باوی تۆیە: لای منە، سوودی تۆیە
باوام
باوان
ماڵی دایک و باب، بابان، خزمان. بێ : بێ کەس و بێنەوە
باوانی
جیاز، ئەو چتمەکانەیە، کە لەماڵی باوکەوە لەگەڵ بووکێ دەنێردرێ
باوانە(ڕەوا)
پاساری، نێرەی چۆلەکانە
باواگەورە
باوباران
باوبرا
باوبژ
_ی نێوزگ: مڵەما، بایەکە لە ناو زگێدا قۆڕەقۆڕێ بکا
باوخۆشتر
باودیان
بە پێی ئارەزوو و ویست؛ ئەو خوواردنە یا ئەو بەرگە باودیانی ئازادییە: بە ئارەزووی ئەوە. بابەتی ددان، شایانی ددان، واتا بە ددان دەخورێ هێندە نەرمە
باوسەندن
بەسەردا زاڵ و چیرەبوون