تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بانگۆوەر(باک)
بانگۆڵە(دزە)
بانگی شێوان
بانگی سەرەتای شەوێ. کاتی سەرەتای شەوێ
بانگیاری
بانگێشتن
بانگێڕ
(ڕەوا) بانگوش، باگردان گێڕ، بانکوت، ئەو کەسەیە باگردانی لەسەربانی بگێڕێ. باگردان. خلۆر بوونەوەی گاشەبەردانە لە کێوانەوە
بانگێڕان(باک)
گێڕانی بان
بانگە
بانگ کە. جێی بانگ. (دزە) مێتوولکە، مێتوولە، (دزە) بانگۆڵە، میتکنە
بانگەبانگ
بانگی یەک لەدووای یەکتری، گازەگاز، هەراو هوریا، نێوی دەنگانە
بانگەریتک(باک)
باگردانی چکۆڵە
بانگەشە
بانۆ(باک)
بانۆک
کەسێکە گوێلک و یا بەرخ و کاریلەی نەبان وەبەر دایکیان و یا یەکێکی تر بخاتەوە. بانک
بانۆکە(باک)
پارچە زەویێکی کوتراوە
بانی(ڕەوا)
کێو، چیا، بانوو، تەپڵەسەری شاخ یا گردێکە کە تەخت بێ، سەربان، (باک) بەرز، بڵند، لای ژوورەوە._کەتن: چوونەسەر، وەسەرکەوتن
بانیجە
بڕوانە: بانیژە
بانین
دانرانەوە. باناندن، دووبارە وەبەرخستنەوە، بادانەوەسەر، گەڕاندنەوە