تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بادەم
بادەوان
پەردەی کەشتی
بادەوە
بەرزە هەوایی، بەرزە حەوایلە، (ئەردە) بەرزە هەوایلە، (هەورا) کۆلارە، (باک) فڕفڕۆک، تۆف و ساردو سەرما
بادەڤ(باک)
بادەک(باک)
پێچ بادەر، بورغی بادەر، مرازێکە بورغی و پێچ و چتی تری پێ بادەدەن
بار
قوڵەکراوەوەی ناوی بارزانە بۆ سەرچاوەکانی ناو ئەم فەرهەنگە. دە پووت(باتمان)بارێکە. دووتا، دوولنگەبار، دوولابار. (باد) بەندەک، هەر چتێکی بە پشتی ووڵاخی هەڵگیرێ باری پێدەڵێن. کۆچ و بار._ برن: دڵنیابوون. دەربەست، دەربەند، یارمەتی. خووەنەدابن بارێ من: یارمەتی نەدام. ژ خووە راکرن بار: دەربەست و دەربەندبوون. تووانایی؛ لە بارمدانیە، تووانام نییە، لەباربوون: لە توواناو دەستەڵاتا بوون. باری زمان و لێوان: بەڵغێکە لەبەر نەخۆشی و یا هیچ نەخوواردن لەسەر یان پەیدا دەبێ. دۆخ: چلۆنی، چلۆنێتی، پاودان، ڕەخ، سنوور، دۆن، ڕەویەت، سەروسەکت. کۆک: بارکردن، کۆک کردنی کاتژمێر، دانانەوە._کردن: کۆچکردن، رۆیشتن. (باد) بەش، بەهرە. پیڵۆس، سیپاڵ؛ خۆلێ کردنەبار، خۆلێ کردنە پەڵاس. (باک) نووکی قامکی. بووار، بوورینگە. سەرەوخووار. ساختە، عەیار، غەش، دەغەڵ. کار، کاروبار. بەری داران. نەخۆشی: لەش بەبار. بەر، زگ، منداڵ. دەستوور، رێ و شووێن
باراسیاو(دەر.، هەورا)
باراسیاوهەڕ
باراش
(دەر.، هەورا)بارەسیاو، باراسیاو، (زا) هێڤڕان، ئەوەندە دانەوێڵەیە، کە بۆ هاڕینی ببرێتە ئاش
باراش لێ کردن
باراش لەئاشیدا ووردکردن. درێژە بە ئاخۆتنێدان
باراش هاڕ
باراش هێڕ، (هەورا.) باراسیاوهاڕ، (زەن) بارەسیاوهاڕ، ئاشەوان، یا خاوەند باراش
باراش هێڕ
(هەورا) بارەئاساوهەڕ، (زەن) بارەسیاوهاڕ، باراش هاڕ
بارام
نێوی نێرینانە، ناوی ئەستێرەی(مەریخ)یشە. ڕۆژی بیستەمی هەموومانگێکی ڕۆژی(شمسی)یە
باران
ئەو تنۆکە ئاوانەیە، کە هەوور بەسەر گۆی زەویدا دەبارێنی دەخڵ و دان و گژو گیاو باغ و باخچەی پێ تێراو دەبێ، (دەر. فە) واران، (هەوازەن) ڤاران، وەشت، بارین._ بڕان: بارانە ڕاوەستان، (موک) کەژکردن، جۆزەردان، نێوی مانگی دووایی بەهارێیە._ وەشاندنەوە: (زەنهەورا) هوورش برینگان، (موک) کەژکردن، کژکردن. باراندن: گوللەباران، تیرەباران، بەردەباران
باران بڕان
مانگی هەرە دووایی بەهارێیەکە 31ڕۆژە لە (21)ی حوزەیرانێ وە دەست پێدەکات تا بیستی تەمووز لە ڕووی ئەوەوە لەم مانگەدا بە زۆری بارانە چک دەکات کوردان ناویان ناوە
باران وەشاندنەوە
(زەنهەورا) هوورش برینگان، (موک) کەژکردن
باراناو
ئاوی بارانایە کە لە شووێنێکی نزمدا کۆبووبێتەوە
بارانن
بارانپێو
چتێکە ئەندازەی بارینی بارانە نیشاندەدا