تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زبانە
بڵێسە، -ی ئاوری: زمانەی ئاوری. (هەورا.): زبان. سەری دارێکی لەلەکراوو دادراوە تا لە کونی دارێکی ڕابکرێ. زمانە. ئاسنێکی باریکە لە ئاوزوونەدا دەچێتە کونی قایشەوە.زمانە
زبانەبچکۆڵە
پارچە گۆشتێکی باریکە بە مەڵاشووەوە نووساوە لە نزیک قوڕگ
زرێبار
دەریاچە، زرێوار، دەریاچەیەکە لە مەریوان و زۆر شووێنانی کوردسانێدا هەیە. کەناری دەریایان
زوبان
(شو.): زمان
زوبانزان
زمانزان.-ی: زمانزانی
زووانباز
درۆزن،نەرمەبڕ.-ی:زۆرانی گرتن
زڕباب
(ڕۆژ.، هەورا.،بابا.):باوەپیارە. (باک.): زڕباڤ. زڕباو، زڕباوک
زڕبان
(ئەردە.):شووێنی بەردەڵان، خیزەڵان، زیخەڵان،خرپ، ڕیزەخاڵ
زڕباوک
زڕباڤ
زڕباب، منداڵێکی بابی مردبێ یا دایکی بەرەڵا کرابێ مێردێکی تری کردبێتەوە مێردی دووەمی دەبێتە زڕبابی
زۆرانبار
کەسێکە زۆرانی بگری و لەو پیشەیەدا پسپۆڕبێ. –ی(خۆ.):زۆرەوانی، زۆرانی گرتن
زۆربایی
زۆرەکی، زۆرەملێ، دڵنەخووزانە
زۆرەبانی
زێبار
زیبار،پارچەیەکە لە خاکی کوردستان لە باکووری موسڵێیە.-ی:دانیشتووی خاکی زیبار
زێڕباف
زێڕبافت
تەنراوی گوڵ بە سوورمە
زەبانبەد
زمانبەد. –ی:زمانبەدی
زەرباف
زێڕبافت، زەڕی، کری بەسیم، ڕازاوەوە، کری سیمدار
زەردباو
زەردباوە
(جا.):زەردنووێن، مەیلەوزەرد، ڕەنگێکە بە زەردی بڕوانی