تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرەزبانە
(ئەردە) بەرەزمانە، ئاوزوونەی پشتێند
بەرەوئیزباربوونەوە
بەرەو ڕووبوونەوە
بەرەوئیزبارکردنەوە
بەرەو ڕووکردنەوەی دوو کەس بۆ دەرخستنی ڕاستی و درۆی قسەیەک لە نێوانیاندا
بەلەباقە
ئازارێکی کوژندەیە تووشی مەڕو بزن و ماڵاتان دێ دەیکووژێ
بەناوبانگ
بەندوباو
ناوونرتک، نێوونرتک، بەیت و باو، دەنگ و باسێکی ناشیرینە، کە بکەوێتە دوای یەکێک؛ ووشیار هەر ڕۆژەی_ێکی بەدوواوەیە. فرت و فێڵ، پڵان، پیلان. ووتەی ساختەو هەڵبەستراوو بێ جێ، وەفسانە. کێشە، تەشقەڵە
بەنێوبانگ
زۆر ناسراو، نێودار._ی: ناسراوی، نێوداری
بەچەباز
منداڵباز، هەتیوباز._ی: منداڵبازی، هەتیوبازی. نەخۆشی گەشکەی منداڵانە
تابار
تا، لنگەبار، بەندەک، تاقه یەک فەردە، لنگەبارێکە بخرێتە سەرپشتی ووڵاخ
تابان
ترووسکەدەر، ڕۆشناییدەر. درەخشان. نێوی ئافرەتانە. گردێکە لە باشووری (حەسیکە)ی گردی تابان لە جزیرێدا ناودارە
تاجی کەڵەباب
تاسکەباب
قابڵەمەی چێشتی تاسکەبابییە
تاسکەبابی
چێشتێکە بریتییە لە گۆشتی سوورکراوەوە بە پیوازو تەماتەو لیمۆو بەهاراتەوە دروست دەکرێ
تاوانبار
تاوانکار._ی: تاوانکاری
تاڵەبانی
خێڵێکی کوردە لە نزیک کەرکووک نیشتەجێن