تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چچرک(باک)
غەڕغەڕەی چکۆڵە
چچک، مەمک(باک.، باد)
بۆ ئافرەتی مێرد کردوو بەکار دەبرێ چونکوو بۆ کچان هەر مەمک بەکار دەبرێ، چیچیڵە
چڕ(باک)
چۆڕ،_ێک شیر: چۆڕێک شیرو ئیتر. چەسپ، جۆڕاگر، قایم. (زاهەوراباکجا) چێر، چیڕ، چڕ، چتی لنج و کەشکدار، گۆشتی نەبرژاوو نانی هەویری بەپێز چڕ دەبن. کێوێکی کڕانەو بەردەڵانی زۆر بێ. سپی وەکوو شیر. (باک) دەنگی دڕاندنی تنراوە. چارە: چڕو چاوێکی شووم و ناشیرینی هەیە. (باک) پڕبەلک، پڕو تێکچڕژاو، پەرچ، نوغوورد، شەخەڵ، چڕستان، مێژەڵووک، دارستان، جەنگەڵ، بێشە، دارو درەختی زۆری تێکچڕژاو. بێژ، کە بکەوێتە دووای گۆرانی ئیتر: گۆرانی_: گۆرانی بێژ، گۆرانی خووێن
چڕک(باد)
شیوێکە برێتییە لە پەنیری لە ناو ڕۆنیدا سوور کراوەوە. خورماو ڕۆنێکە لە باتی هێلکە پەنیری تازەی شیرینی تێکرابێ، چێرک. مەڵحەم، مەرهەم، (موک) هەتووان،_ا سماقی: هەویری ترشی. چەکە، شیلەی ترێ هێندە بکوڵێنرێ تا وەکوو داوەدەزوو باریک دەکشێ، دۆشاوی دووجار کوڵاو
چڕکین(باک)
لەچڕکدراو. چڵکن
چڤ(باک)
هەڵبەژ، چڤ لخوەدان: هەڵبەزین، فێڵ و فەرەج، ئارداڤ، ناز، تەشقەڵە. چەمانەوە._کردن: چەمینەوە. (باک) دەنگی گوللەیە. (ئەردە) چفە
چڤات(باک)
چڤر(باک)
چڤک(باک)
لکەداری چکۆڵە. شووانهەڵخەلەتێن، (باڵندە)
چڤی(باک)
قەڵەمی مۆرچییەتی
چڤیک(باک)
باڵندەیێکە لە چۆلەکەی گەورەترە
چڤە(هەورا.، بابا)
چڤەچڤ(هەورا.، بابا)
چکان(باک)
چێشتێکە زۆر بکوڵێ و ئاوی کەم مابێ. (باک) ئاو لە شیناوەردێ بڕان. (باک) دڵۆپەڕاوەستان و ووشک بوون، ووشککردن، ئیشک بوونی ئاو یا بارانه و ئاوی بیرو کارێزو ئیتر، مچکین، چکیان. (باک) چۆڕانەوە، (باک) تکان
چکاندن(باک)
مچکاندن، ووشککردنی دڵۆپەو هەموو جوورە تکەیەکی ئاوێ، چۆڕاندن، تکاندن، چکیاندن. (باک) ڕوواندنی چت، چەقاندنی دارو چتی تر
چکزین(باک)
چاڤزۆرک، بەدگومانی. ئەنتو پەهت بوون
چکلان(باک)
چەقانی ئاڵاو دارو ئیتر._دن: چەقاندنی ئاڵاو دارو ئیتر