تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باژار(باک.، مزو)
باژاڕگێڕ(باک)
باژۆ
بئاژۆ، لێخوڕە، (دهر) بڕان، دەنگی بدە
باژیڵە
نەخۆشیێکە لەبەر مووسڵدانی نێرینەی ساوا دەدان و میزی دەگیرێ. (ئەردە) باژەڵە
باژێڕ(هەورا)
بازاڕ._کرن: بازاڕو سەوداکردن، (باک) شار
باژێڕگێڕ
شارەوان._ی: شارەوانی
باژێڵە(ئەردە)
باژەن(باک)
باژەڵە
لیرو کولک و کووانێکی پیسە لە منداڵانی ساوا دێت، کە حەوت و چلەداربێ و دەرنەبێ دەیکوژێ، گۆیا منداڵی ساوا سەرمای لێبداو یا ژەکی زۆر بخووا دەری دەکات، دەڵێن ئەگەر پێستی مریشکی ڕەشی لێ نرێت دەیڕەوێنێتەوە، گۆیا ئەگەر لە ناو زگی بێت دەیکوژێ. موورووی باژەڵە دەرمانێکە لە شیری دایکیدا بیسوونەوە و بیدەنێ ئەوەی ناوزگی دەردەکاتە دەرەوە، (کۆخۆ) گرتەک، زەرتک، باژیڵە، (هەورا) هەڵیژ (گیایەکە)
شارباژێڕ
شارێکە لەکوردستانی باشووردا.*