تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بان
قوڵەکراوەوەی ناوی شاری (بانە)یە بۆ سەرچاوەکانی ناو ئەم فەرهەنگە. (باک) سەربان، بانی خانوو، بەربانک، کەلک. سەر سەرەوەی چت. (ئەردە) سەر، ژوور: بان چاووم: سەرچاوم. بەرزی و بڵندایێکی ڕاست و تەختە. (باک) بانگ. بانکرن: بانگ کردن
بان جیڵە
بڕوانە: بانیژە
بان پوشین
جوورە خشڵێکی ژنانەیە، لاگیرە
بان چەوک(دەر)
سەرلانکە
دەس بان دەس نیان
دەست لە سەر دەست دانان،دامان،بێچارەیی.
قووین بان
(باک.): قوونەبان
بانا(فە)
باناندن(دزە)
دووبارە وەبەرخستنەوە، گەڕاندنەوە سەر، (ڕەوا) بانین، (باک) بانەک کرن، تەماشاکردن، نوڕین، مێزەکردن
بانبارگە
بەربووکێکە سوواری سەربارگەی بووک دەکرێ و دەنێردرێ بۆ ماڵی زاوا
بانبانک(موک)
ڕسک، بانەوانک، ڕستی، جوورە مشکێکی بست و نیوێک درێژو چاو زلەو سوور بەڵەکە لە نێو مێرگ و کەڵەکە بەرداندا دەژی، دەشڵێن گۆیا هەر لەسەر کۆمای گەنجینەی زێڕ دەنووی
بانبانەگا(ئەردە)
ژێرناووک
بانبراو(خۆ)
بانبز(بار)
بانتلێن(هەورا)
بانخانی(دەر)
باندان(جەبا)
باندەر
تۆفانی بەفر، کڕێوە
بانسەر
لەسەر سەر، بەچاوان، دراوێکە لە تۆقەسەری کڵاوی ژنان قایم دەکرێ بۆ ئەوەی ئالقەی دەسماڵی پێدا کرێ
بانسەرە
جوورە خشڵێکی ژنانەیە
بانشان
بانقۆ
جوورە قومارێکە
بانما(ئەردە)
مرازێکە ئەندازەی با نیشان بدات
بانماڵ(ئەردە)
بەفرماڵ. سەربان. سەرماڵ
بانهەڵبان(دەر)