تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باسک
(باک) پەیک، (هەورا) باهوو، بازۆڵە، چەمپل، چەنگ، نێوانی جومگەی دەستی و ئانیشکێیە. بستوو، بستی، ملە، کەل، تەپۆڵکە، ملەشاخێکی باریک و یا ئەستوورو کورتە، (هەک) دەستە، بەرە، کۆمەڵە
باسک باسکانی(هەک)
دەستەبەندی، دەستەبەرێتی
باسک بەند
بازی بەند، تۆڵبەند، تۆڵبەندی باڵ، قۆڵ بەند. بازنە، حەمایەڵ و چتێکی وایە، کە لە قۆڵ بکرێ
باسک هەوجاڕ
بڕوانە: باسکەوجاڕ
باسکراو
گۆرین، باس لێکراو، لێدوواو، ناوبراو، نێوبراو، (باک) پێژنا
باسکردن
لێدووان
باسکوول(باک)
گەمەیەکە بە باسکێتی ئەنجام دەدرێ
باسکڵاوە
کڵاوینە، ڕەبەل، (هەورا) قەڵاتینگ، جوورە رێواسێکی قۆڵەبنەو ئەستوورو گەڵاپانە
باسکی جغازە
باسکێش
دارێکی درێژە سەرێکی بەنیڵەوەیە سەرەکەی تری لە هەوجاڕ(هێش) قایم کراوە، مژانە، مژانکە، مشان، باسکێش جووتی، (باک) باسکێ هەڤرکانی یێ
باسکەباسک
بڕوانە: باسکەسەگ
باسکەدار
باسکەسەگ
جوورە سەگێکی باریکە وە تاجی دەچێ بەڵان لەو گەورەترە، باوکی گۆڵە سەگەو دایکیشی تاجییە، (هەورا) دوڕڕە سەگ، دووڕەگ
باسکەمەلە
جوورە مەلەیەکە بە جووڵاندنی باسکان ئەنجام دەدرێ
باسکەوجاڕ
باسک هەوجاڕ، دەسکی هەوجاڕی
دەرباسکردن
دەربازکردن٬ ڕزگار کردن٬ تێپەڕاندن
باسکەباسک
بڕوانە: باسکەسەگ
بێباسک
بێ کەس، بێدەر._ی: بێ کەسی، بێدەری