تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بانبارگە
بەربووکێکە سوواری سەربارگەی بووک دەکرێ و دەنێردرێ بۆ ماڵی زاوا
باوباران
بووکەبەبارانە
بەختەباران
بارانێکە لە بەهاراندا بۆ بەختی خەڵک ببارێ، جۆزەردان، بەختەباران، مانگی مایسێیە ، کە 31 ڕۆژە، مانگی دووەمی بەهارێیە
بەرباران(باک)
بەردەباران
کوچک باران، سەنگەسار، سەنگباران، بەردفڕێدان، بە زۆری بۆ یەکێک یا یەکێک بە بەردان کوژتن و کۆمایەک بەرد لەسەر گۆڕەکەی کۆ کردنەوە._کردن: بەبەردان داگرتن
بەردەباری(زا)
ڕێئۆنی، (باک) ئاگاداری، ئەندازەگری، ئەندازەناسی
بەرەوئیزباربوونەوە
بەرەو ڕووبوونەوە
بەرەوئیزبارکردنەوە
بەرەو ڕووکردنەوەی دوو کەس بۆ دەرخستنی ڕاستی و درۆی قسەیەک لە نێوانیاندا
تکباران
تنۆکەی بارانە
تیرباران
تیرەباران
(باک) تیرباران. بە تیر یا بە تفەنگ و چەکی تر دەستڕێژی نیشانە بکرێ
تێرباران
تەبارە
(هەو) بەر، بەش. دەغڵێکی بە پێوەیەو گوڵەکانی پێگەیشتبن و ئامادەی دروێنەی بن. (دزە) تەوارە. (بابا) گیشە، گەلاوێژ، شارا، گەنم و جۆی درواوە. کەڵەکێک یا نیشانەیەکە لە ناوەندی دوو شووێناندا بکرێ بۆ جوداکردنەوەیان لە یەکتری. (بابا) زەویێکە بە پاڵ کەژو کێواندا لە چەشنی پلیکان دروستکرابێ تا زەوییەکە ڕاست بکرێتەوە بۆ چەقاندنی دارو درەخت و چاندنی کشتوکاڵ لێژی نەمێنێ
جەباری
خێڵێکی کوردە لە دەوروبەری کەرکووک دادەنیشن. جوورە کەتیرەیەکە جیوەی تەپڵە گوێنییە
حەمبارۆزێ:
داباراندن
هەرور بەرێژنە، بارانەی بەڕێژنە ڕژتنە خووار