تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



غەمبار
خەمبار٬خەفەتبار٬ پەشێو٬ خەمین. –ی:خەمباری
قەبار
(کە.):تووێژی سەر برینان٬ قرتماغە
لنگەبار
تا٬ (باد.):بەندەک٬ (باک.): بەستەک
لەبار
ڕێک و پێک٬ سازگار٬ زیرەک٬ کارزان٬ ڕێک کەوتوو. لە بارابوون:تووانایی٬ لێهاتوویی٬ قابلییەت.(ناڕەوا.):لاقردیی.-ی:ڕێک و پێکی
لەش بەبار
نەخۆش٬ دەردەدار
ناڵەبار
ناقۆڵا٬ ناهەموار٬ پۆپ٬ چەور٬ گرووز٬ گێژ٬ لاهیر٬ لەونەش. – ی: لەونەشی
نۆبار
(باک.): نۆبەرە(بۆمنداڵ)
نییوەڕۆبار
پشوو و وچانی نیوەڕۆیانی کاروانچییان. حەسانەوەی نیوەڕۆیان
نەخواربار
(باک.): نەخواردەنی
هیرابار (هەو.)
بەهەموو قاپ و مسان دەڵێن٬ (سور.) هیرماڵ٬ دەفر٬ ئاسنجاو.
پڕبار
دارێکە بەری زۆر بێ، پڕبەر. دەغڵی قەڵەو
پێشبار
باری پێشەوە، سووکە بارێکە ببرێتە شووێنی تازەو هەوارگە._ی قیامەت: پێشباری پەسڵان
چەنگوبار(کۆ)
چەنگێک هێنان و بارێک بردن، چەند چاندن و بارێک هەڵگرتن
ڕۆبار
(باک.):چۆم،ڕووبار،(باک.)ڕێبوار.
کاروبار
کار٬فەرمان٬ئیش و کار.- ا خۆ کردن: خۆ ئامادە کردن
کرێبار
کرێ ی بار٬ کرێیەکە بدرێ بۆ هەڵگرتنی بارێک٬ بار بە پارە هەڵگرتن
کڵفەتبار
خاوەند ماڵ و منداڵ٬ کڵفەتدار٬ خێزاندار.-ی: خاوەندێتی ماڵ و منداڵ٬ کڵفەتداری
کۆچ وبار
بار وبارخانه٬ ماڵی کۆچەری٬ کە لە ووڵاخ نرابێ٬ تڵمیت
کۆچبار
کۆڵەبار
(ئەردە.): کۆڵەکەیەکە درابێتە بەر لقێک٬ کە بەری زۆر گرتبێ تا نەشکێتەوە