تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بارە(کر)
هات بۆ دەخڵ و دان و ئیتر. بەهرە، سوود. (شەبە.، ڕۆژ) بێنە، بهێنە. بابەت، لایەن، لەبارە، لەبابەت، له_ی منەوە چت بیستووە. (زا) عەرەبانەی دەستی. بونیە، سرشت، فترەت
بارەبوو
بڕوانە: باربوو
بارەبەر
بارکێش، پێڕۆ، دەوار، باربەر، ووڵاخی باری. بەهرەبەر، مووچەبەر، هاوکار. مرۆڤی گووێدێرو گووێ لەمست
بارەخووێ(موک)
بارەخووێیانێ، گەمەیەکە، (موک) باربارانێ
بارەخووێیانێ(هەو.)
(موک) بارەخووێ، گەمەیەکی منداڵانەیە، (موک) باربارانێ
بارەسیاو(دەر.، هەورا)
بارەسیاوهاڕ(دەر.، هەورا)
بارەقەڵا
بارەچە(ئەردە)
مووچەو بەش، بەهرە، داهات، سوود
بارەکی
ووڵاخی بارییە، بارەبەر
بارەگا
کۆشک و سەرای گەورە، سەزای فەرماندەر، سەراپەردەی میروشایان. خێوەت، خەرگا. قۆناغ. بارگە
سەبارەت
ڕەووشت٬خوو٬ شێوە٬ لەبەر٬ لەبەردڵێ...٬سۆنگە٬ هۆ٬ بۆنە٬-بە ناکۆکی ناو خۆیییە٬ کەنەتەوەی کورد پەرت و بڵاو و دابەشکراوو ژێردەستە
ئاردەبارە
ئاردێکە خاوەند باراش بەخۆشی خۆی دەیدا بە ئاشەوان و بۆی قووڵکە دەکات
ئاوبارە
بنە، بنە بەنگە، بەندی ئاوێ، جۆگەی ئاسن، جۆگەیەکە وەکوو پرد بەسەر جێگای قووڵ و نزمدا ئاوی پێدا دەپەڕێننەوە. جۆگەیەکی گەورەیە لە ڕۆژاوای شاری سلێمانی. هەڵاڵەی هەنگ، مەیەو گەوهەری هەنگوینییەکە هەنگان لە گوڵانی وەردەگرن
تەبارە
(هەو) بەر، بەش. دەغڵێکی بە پێوەیەو گوڵەکانی پێگەیشتبن و ئامادەی دروێنەی بن. (دزە) تەوارە. (بابا) گیشە، گەلاوێژ، شارا، گەنم و جۆی درواوە. کەڵەکێک یا نیشانەیەکە لە ناوەندی دوو شووێناندا بکرێ بۆ جوداکردنەوەیان لە یەکتری. (بابا) زەویێکە بە پاڵ کەژو کێواندا لە چەشنی پلیکان دروستکرابێ تا زەوییەکە ڕاست بکرێتەوە بۆ چەقاندنی دارو درەخت و چاندنی کشتوکاڵ لێژی نەمێنێ
دبارە
(باک.): فێڵ و لێپ و فەرەجی شەڕ و جەنگێیە
دوبارە
(زا.)فێڵ، تەفرە
دووبارە
دووپاتە، دیسان، دیسا، هەمیسا، هەمیسان، نووەژەن، لە نووەژەن، لەنووێوە، بۆ جاری دووەم، هەمیسانەوە. ئارەقی-:ئارەقی پاڵێوراو. چتێکی گرد و کلۆر لە دار یا لە قوڕ یا لە قامیش دروستدەکرێت بە پاشەوانەی هەنگەوە دەنرێت تا شانەی هەنگووینی تێدا دروستکات. دووبەرە.-بێژیاگ: دووبارە تەقیاگ، دووبارە دابێژراو. –کردنەوە: دووپاتە کردنەوە.-پات: ووتە یا کردەوەیەکە دوو جاران کرابێ ووترابێ
دەربارە
(ڕۆژ.): لەڕاست٬ لەبارەی٬ لەلایەن
زبارە
(هەو.):هەرەوەز، فەزحە، یاریکاری و یاذمەتی یەکتریدان بە دەستە و کۆمەڵە لە کاری جووت و دروێنە و هەر چتێکی تردابێ
سێبارە
سیهەندە، سێبەرانبەر ووتنەوەی کاریک یاکردنەوەی کارێک دەگەیەنێ بۆجاری سێیەم-پات: ووتە یا کردەوەیە،کەسێ جاران کرابێ یا ووترابێ، سێجاران پاتەکردنەوە، سێجارە.
سەربارە
سەرەڕا٬ دەرف٬ سەرڕا٬ سەربار
قەبارە
(موک.):بارست٬ بارستایی٬ بارسای٬ هێندە٬ ئەندازە٬ چت٬ (دزە.):سەپان کە بە پارە کار بکات. (هەورا.): تیەن٬ باڕست٬ قەوارە٬ قەڵافەت
لەبارە
لەحەق٬ دەرحەق٬ بەنسبەت
کەمبارە
(ئەردە.): کەم بەهرە٬ کەم سوود