تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پایماڵ
دابەشینی شڕەیە بەسەر شڕەگراندا. تاڵانکردن
پایماڵی
پایناز(ئەردە)
چەند ووتارێکی جووانە، کە لە خۆشی هاتن و بەخێر هاتنکردنی کەسێکیدا بەکار دەبرێ
پایناو
قنگاوی مەرەزە یا کشتوکاڵ. شیناوەردێکی ناسکی تێراوە
پایناو
قنگاو، قووناوی مەرەزەو کشتوکاڵ. سەوزێکی پاراوی نازکە، تەڕ، نزم ئاو. سەوز ێکی تێرئاوە
پاینەئاو
پایکردن(باک)
دابەش کردنی چتێک بەسەر چەند کەسێکا
پاییز
پەهیز، پەییز، (باک) چری، (فە) سەردووا. کەسێکە برێتییە لەم سێ مانگانە: ڕەزبەر، خەزەڵوەر، سەرماوەز، کە لەنێوانی کەشەکانی بەهارو زستانێدایە لە (21)ی ئەیلوولێ دەستپێدەکا تا (20)ی کانوونی یەکەم
پاییزخێر(باک)
گیای پاییزییە
پاییزۆک(باک)
(موک) پاییزە. جوورە گۆرانیێکی کوردییە
پاییزی
جوورە هەنجیرێکە وەکوو یەحیا بەگی. پایزە
پاییزە(موک)
کشتوکاڵێکە پاییزان بچێنرێت. جوورە ترێیەکی پاییزی دەنک خڕی سپی ئاودارو بزمارکوتە. جوورە گۆرانییەکە . (باک) پاییزۆک
پاییزەبرا
بە برادەرو هاواڵ و هاوڕێیەک دەگوترێ، کە ماوەیەک دوورکەوتبێتەوە یا خۆی دوور خستبێتەوە
پاییزەڕێز(ئەردە)
چتێکە سەرمای پایزی لێی دابێ و کاری لێکردبێ
پایین
پایین و کۆی(هەورا)
داوێنی کێوی
پایە
پەیسک، ئابڕوو، نامووس، شان، جێگا، جێ، دەستەک، دەرقیل، گڤاند، بەرزی شان. پایەبەرز، پلەبەرز. پلیکان، دەهکەر، ئاڤەند، (باک) پێلپەک، هیم، پەرەسە. پێچکی کورسی و ئیتر. (باک) کێشکچی. کۆڵەکەیە لە بەرد یا خشت و گێچ و قسڵ و ئیدیکەیە تا سەری داری بخرێتە سەر. پایەی پردی یا خانووبەران._کەمکردنەوە: زڕ بەهر کرن. گەورەیێکی نرخداری دەست ڕۆیشتوو
پایەبڵند
جێگەبەرز، پایەبەرز، بڵندجە. شان بڵند، گەورە، مەزن، سەرەک
پایەبڵندی