تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خۆداگرتن
خۆحەشاردان بۆبیستنی ئاخۆتنی ئهەم وئەو
خۆڕاگرتن
ددان بە خۆداگرتن لەبەرچتێکی ناخۆش
داگرتن
خووارەوهاووردن٬ دەست پێکرن٬ دەست بەلێدانکردن. –بە بەردان٬ بەردەباران کردن. هێنانەخووار٬ هانینە خووارێی چتێک لەبەرزییەوە. پەستاوتن٬ داپەستاوتن٬ پڕکردن. –ی بار: ئاخنینەوە و پڕ کردنی جەواڵ و چتی تر لە دان و چتی تر:بارەکەم داگرت. بەچەکان-:گوللە باران کردن. زۆربڵێی٬-بەقسان:واتا ئەوەندە چەنە لێدان میدانی ئاخۆتنی کەسی نەدات٬ درێژە بەقسەدان و سەرخستنە سەر.دروون٬دوورانن(لێواری جلک و ئیتر). دەورە-:دەورەگرتن٬ دەورەدان٬ هەموولاگرتن٬ سفت کردن٬ لێدان٬ کوتان٬ دەست بە لێدانکردن٬ دایگرت٬ زۆری لێدا:فیسارکەسی داگرت:واتە دەستی بە لێدانی کرد. پێ-:پێ لێ-:هەتەر کردن٬ لەسەر ڕۆیشتن٬ میچ لەسەر گرتن٬ بنارکردن٬ داپۆشین و داگیر کردنی چتێک بۆ چتێک:هەوور ئاسمانی داگرت٬ پڕکردن
داگرتنەوە
-ی قیشەک:دووبارە فیشەک پڕکردنەوە بە بارووت و تەرەقه٬ هەڵپێچانی سەری دوو پارچە بە دروون کە لە پێشەوە لەیەک درابن. –ی کون:ئاخنینەوە٬ ئاخنینەوە و پەستانەوە و گێڕانی سەربان تا توند بێتەوە و دڵۆپەی نەکا٬ دروونەوە٬ دووراندنی کەناری جل و بەرگ و ئیتر
داگرتوو
داگرتی
داگرتەک
(باک.):هەڵگر
داگرسیان
داگیرسان٬ پێبوون٬ هەڵکران
دەست باگردان
دەسباگردان،دەسکەباگردان.
دەست بەسەرداگرتن
زەوتکردن،داگیرکردنی چتێک.
دەسڕاگرتن
دەسکە باگردان
سەراگرە
سەوداگرێتی
پیشەی کڕین و فرۆشتن.
شاگرد
قوتابی قوتابخانه،(ئەرده.) سیاری. بەردەستی پیشەگەران، بەروەستا- ی: پیشەی قوتابیەتی. کردەوەی شاگرد لەبەردەستی وەستایان.
شاگردانە
چێشتانە و بەخششێکە به شاگردان بدرێت. وەکوو شاگردان.
شاگرددارۆغە
گزیر. تەنگەچەری.
شاگردە
دارێکی درێژی قەڵانگەدارە جۆڵا ڕایەڵی پێ بژار دەکات.
قەپداگرتن
برێتییە لە داواکردنی ئەندازەیەکی زۆر لە نرخی چتێکدا