تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاوڵەمە
ئاگر گەشکەرەوە، ئاگر گەشەوکەر. ئاگربادەر
تاوڵەکێفیلە
تاوی(باک.، بار)
تادار، نۆبەتێ دار. گیایەکە. جوورە دارێکە، تاووک
تاویار
تاوێر لە برێشکەو چتی تر، ئەوەندە، کە بە جارێکی لەناو تاوەیەکیدا ببرژێ یا سوور کرێتەوە
تاویان
تاویاندنەوە(زەن)
تاویانەوە(رەن)
تاویلکە
تاوەی گچکە
تاویەتی
تایبەتی، تابیەتی
تاوێر
(موک)_ برێشکە: ئەوەندەیە، کە بە جارێکی لەسەر ساجی ببرژێ یا سوور بکرێتەوە لە دەغڵ و قاوەو ئیتر یا بەشە کەشکێک، کە لە سووێنەدا بسووڕێتەوە. ڕووشە، کارەسات، هەنگامە. تەلەبەرد. گاشە بەرد، تامۆر. (ڕۆژ) تامووێر. گاشە بەردێکە بەزەویدا پان بووبێتەوە._کردنەوە: خلۆر کردنەوە. بەردی تیشانە، کە تەڵاش تەڵاش لێک جووێ دەکرێتەوە، شینکارە. ئەو تەختە بەردهسوورانەیە، کە کانگای هەیە. تاته_: زنجیرە تاوێر. (کە)_ی گۆڕان: کێل. (ئەردە) هەتار، هەتاری گەورە. گاشە بەردێکە، کە لە چیایان خلۆر بێتەوە
تاوێوە(هەورا)
تاوێکی
دەمێکی، بیستەکی
تاوە
ئاخلیڤینک، ڕمبێژ. (باک) ڕمپێشک، ڕوون پێژ. (باک) کەرسوون. ناو لنگانە، تابە. دەفرێکە لە مەنجەڵی گچکە پەلترە شفتەو هێلکەو ڕۆنی تێدا دروست دەکرێ و گۆشت و چتی تری تێدا سوور دەکرێتەوە. بەردێکی پانە ئاشەوان کوللێرەی ئاشی پێ دەبرژێنێ
تاوەتا(ئەردە)
تابەتا، تاخۆر. لنگاولنگ (بۆ کەوش و گۆرەوی)
ترێ دۆشاوی
(موک) مامبرایمە، جوورە ترێیەکە
تفانەناودەم
مەبەس لە وانە دادانی یەکێکیە، منداڵەکانی نەریمان هەموو دایکیان تفاندوویەتە ناو دەمیانەوە، واتە فێری ئاکاری خۆی کردوون
تفەنگاوێژ
بە تفەنگی تەقەکار(تەقەکەر)، تفەنگ تەقێن. ماوەی هاوێژتنی گوللەیە بە تفەنگ. لێرەوە تا باداوه_ێکە