تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاخراو(هەورا)
پاداو(ئەردە)
جوورە داوێکە لە تامووسک مووی یاڵ و کلکی چارەوێ دروستدەکرێت لە دەشت و چۆڵ و چیایاندا دەنرێتەوە، تەڵە، تەپکە
پاراو
(هەوموکسوور) تێراو، ئاودار، تەڕو تازە، ڕەنگین، دژی تینووێتییە، ئاودار، بەراو._بوون: ترهان، تێراوبوون، ئاوداربوون._کردن: ترهاندن، ئاودان، ئاودار کردن
پارێزراو
ڕاگیراو._ی: ڕاگیراوی
پازناو
دارێکە وەکوو تێڵاو بوێڵ دەخرێتە ژێرپێی ئاش و پێی ئاشی پێ بەرزو نزم دەکرێت بۆ ووردو درشتکردنی ئاو بە پێی دڵخوواز، پێ ئاش تا بەرز بێ ئاردی زبرە تا نزم بێت و دابخرێت ئاردی ووردە
پاشاراو
ئاراوێکە کە لە پاش (سەراوا) چتێکی تری پێ بشۆرێ، چڵکاو
پاشاو
قووناو، ئاوێکە پاشماوەی ئاوی دی بێت، ئاوێکە بۆ جاری دووەم بکرێتە بەسەر چایی ناو چادانیداو بەسەر گوڵێکیدا کە ئارەقی بگیرێ، ئاوێکە بگەڕێتەوە دوواوە، پەنگ بخوواتەوە، قنگاو، ئاوێکە پاشماوەی خوواردنەوەی یەکێکی بێ کە لەبنی کاسەدا مابێتەوە
پاشووراو
پالدراوی تەواو
گوزارەی تەواو، ووشەی کاری تەواو لە ڕستەسازیدا
پالدراوی ناتەواو
گوزارەی ناتەواو، ووشەی کاری ناتەواو لە ڕستەسازیدا
پاماو
لووسکردنی سوواخی گەچ بە پەڕۆی تەڕ
پانتاو
تەخت. تەپڵەسەری کێوو گردێکە کە تەخت بێ. تەختایی سەر خەرمان
پاک و پاراو
تەڕو تازەو خاوێن، پاک و پاریاو
پاک و پاریاو
تەڕو تازە، خاوێن._ی: تەڕو تازەیی و خاوێنی
پاکداو(باک)
پاکداوێن، پارێزگار. (باک)_ی: پامداوێنی، پارێزگاری
پاڵاو
پاڵاوتراو
پاڵافتراو، پاڵێوراو
پاڵدراو
پاڵگەە، بالگە، پاڵپشت نراو
پاڵراو
پاڵافتراو