تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئافتاوگەردان
سەیوان، چەتری هەتاوێ. چادری گچکە، خێوەتی بچووک
ئاوگرتن
نۆرە ئاو لە گوندێکی، کە ئاو بەشی هەموو جووتیاران نەکا ناچار بەنۆرە هەر ڕۆژە جووتیارێ ئاودەگرێ بۆ ئاودانی کشتوکاڵەکانی. خۆشبوون و ئاوتێزانی میوەیەکە، کە گەیشتبێتە ڕادەی وەی بخورێ. زەوییەکە ئاوی گرتبێتەوە، ئاوگەردان
ئاوگردان
بڕوانە: ئاوگەردان
ئاوگۆشت
گۆشتاو، شۆرباوی گۆشتی
ئاوگیر
زەلکاو، زۆنکاو، گۆل، چاڵ._ی گەرماوێ: حەوزی گەرماوی،(جا) ئاوگەردان
ئاوگیرکردن
خوواردنی چتێکی کەم بۆ لابردنی برسێتی لە پێش نانخوواردنێدا بە تۆزێک دەڵێن زۆر برسی بوو، ئاوگیرێکم کرد
ئاوگیری
ئاو لێوەرگرتنی پۆڵاو ئیتر بۆ نەرمبوونی، ئەندازەی ئاوگرتن
ئاوگەردان
پابێکی مسینی کلک درێژە لە کاتی جل شووشتن و ئیدیدا ئاوی پێ لە مەنجەڵ هەڵدێنجرێ
ئاوگەرم
گەڕاو، پڵاح، ئاوی کانان، ئاوی گەرم
ئاوگەڵە(خۆ)
ئاژاڵێکە بچێتە ناو هەر مێگەلێکی تر ڕام بێ و نەسڵەمێتەوە
ئەنگوسە ناوگین
قامکی ناوەڕاست
باوگرەبازی(ئەردە)
باوگەرە(ئەردە)
بنگەی ناوگین
گەی قامکان
بەرچاوگە
دیمەن، بەرچاو. پارچە خشڵێک یا چەند زەنگیانەیەو مووروویەکی هۆنراوەیە ژنان بۆ جووانی بە پێش سەریانی دادەکەن. ئەو قەیتانە ڕیشوودارەیە، کە بەناو چاوانی ووڵاخدا دەکرێت بۆ دوور خستنەوەی مێش
تاوگاز
هەتاوبردوو._بوون: هەتاوبردن. بۆ_ی گیای پرپرە بخورێ و خۆی پێ بشۆری زۆر باشە. دۆی داندۆکێش لە لەشی بدرێ زۆر باشە
حاساوگەر:
خاوگە
نوستنگە،ژووری نووستنێیە.