تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دووشانی
(باک.): خەڵات، بەخشش، ژێردەستان دەیدەن بە ئاغا و سەرۆکەکانیان
دووفلیقانە
چتێکە سەری دوولک بێ، دوولەپان ، دووشاخە، دوولپ،دوولک،دووپەلان
دووفلیچقانە
چتێکە دووپەلی لێ بووبێتەوە پەلەکانی لەیەکتری نزیک بن
دوولانی
کردەوەی دوولایی
دوولانە
دوولانەکردن
دوولەپانی کۆمی
ناوچەی کۆمی، ناوچەی قوون
دوونگەمەڕانێ
گەمەیەکی منداڵانە
دووپشکانێ
(هەو.):جوورە گەمەیەکی کوڕانە
دووچەنانە
دووچەندانە
دووچەنانە، دووهێندە، نەتەوەی کورد دوو ئەوەندەی نەتەوەکانی تر زیرەک و ئازایە
دووکاندار
دکاندار، دووکانچی،کەسێکە لە دووکانێدا خەریکی کڕین و فرۆشتن بێ.-ی: پیشەی دووکاندار
دووکانۆکە
کۆل، دووکانی گچکە
دووکەلێ هەڵستاندن
سووتاندن، بۆ مەبەسی کوژتنیش بەکاردەبرێ
دوویساندن
(باک.):ئاخنینەوە، داگرتن
دووێداندۆک
خەستەی توورەکەی دۆی
دڕاندن
زڕاندن، هەڵزڕاندن، دادڕاندن، هلهلاندن، چڕاندن، دەرزاندن، ڤەرساندن، زڤارکردن، هلقرتاندن، ڤەرستن
دکاندار
(باک.): دووکانچی، دووکاندار. (باک.): -ی: دووکانداری
دکانچی
(باک.): دووکاندار