تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داوەراندن
(باک.):داوەرڤاندن٬ خاوێنکردنەوە٬ پاڵاوتن٬ وەراندنی چت بەزۆری٬ هەڵوەراندنی دانەوێڵە بەدەست یا هەنار داوەراندن
داوەرانن
داوەرانەوە
داوەرڤاندن
(باک.):داوەراندن٬ خاوێنکردنەوە٬ پاڵاوتن
داوەزاندن
(زەن.):دابەزاندن
داوەشاندن
تەکاندن٬ داتەکاندن٬ داوەراندن٬ جلی مۆرانەدار لە ناو تەندووری گەرمدا هەژاندن تا کێچ و ئەسپێیەکانی لە تەندوورێ بکەوون٬ دەست هەڵێنانەوە بۆ لێدانی کەسێک یا چتێک یا هەر گیاندارێکی بێ٬ بۆ – ی دەست و پێ و لێوی قەڵەشتوو: تۆوی غەربەند و بەزی ڕەشان و مێوی لە ئاوری داوێن هەر جێگایەکی قەڵشی بێ بە ئاور و دووکەڵی دەرمانە دابگیرێ و سەریشی داپۆشرێ و بەدەستی داکوترێ و ئاویشی لە ژێر دابنێن کرمی قەڵشاوەکەی تێدەکەوێ و قەڵشیوە کە چاک دەبێتەوە. چاندن٬ تۆو چاندن
داوەشانن
داوەشاندن٬ شڕکردن٬ پارچەکردن. داڕزاندن٬ دافرەقانن
داپ ڵۆساندنتن
داپەڵوساندن، داپڵۆستن
داپاچاندن
داتاشین، هەڵپاچین(بۆ دیوار ودار وکەنداڵ و ئیتر)
داپچڕاندن
داچەقاندن و دەمدانەوەی هێندێ چت
داپڕوسقانن
(ئەردە.): داڕووتاندن
داپڕووزقاندن
داپڕووزقانن
(ئەردە.): داڕووتاندن
داپڕووسقاندن
(ئەردە.): داڕووتاندن
داپڕژاندن
داپژاندن
ڕژاندن، ، بڵاو کردنەوەی دەغڵ و دان و دانەوێڵە
داپڵاندن
داپڵۆخاندن
توڵاندنەوە،پڵیخاندنەوە، ڕزاندنەوە،پرتکیاندن، سووتاندنو داماڵینی شووێنێک لە لەش بە هۆی ئاگر یا ئاوی کوڵاوەوە
داپڵۆساندن
داپڵۆسکاندن