تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەرمانسوور
(ئەردە.):خەرمانی سوور
خەرمانشەن نەکریاگ
(ئەردە.):خەرمانی شەنە نەکراو
خەرمانلۆخە
لەسەر جۆخینێ دەخڵێکە بە خێر بە هەژاران بدرێت،خێر،یارمەتی، کۆمەگی،خەرمانلۆغە
خەرمانکوتیاگ
(ئەردە.)خەرمانی کوتراو
خەرمانگا
جێگای خەرمانە،شووێنی خەرمان و جۆخین
خەرمانە
ی گردی مانگ و رۆژ: گێرێکەلە هەورێکی تەنک لە دەرەوەی جۆخینە مانگ یا رۆژ پەیدا دەبێ نیشانەی بارانەیە،(هەو.)ئاخ،ئاخڵە،هێڵێکی گردە بە دەورەی مانگدا بە هۆی تەنکە هەورێکەوە پەیدا دەبێ گۆیا بە نیشانەی بارانەی دادەنێن.
خەرکانە
کوڵکێکە لەبنانگووێی منداڵان تا تەمەنی شەش ساڵان هەروە چاویلکەی دەچێ ئەگەر لەپێش دەربوونیدا موورووی داغکراوی پێوەنێن دەیرەوێنێتەوە یا زوو دەری دەکات.هەندێکیش دەڵێن برینێکی بەئێشی تەڕی پەڕە ئەستێنە بە دەم وچاوی منداڵان هەڵدەپەرێ
خەزانگردن
گەڵاڕزانن، مووڕزاندن.
خەزانی
(باک.)هەژاری.
خەزانە
(ئەردە.)گەنج، گەنجینە.
خەزانەدار
گەنجینەدار.
خەزیاندن
(باک.):چاو پێ هەڵنە هان
خەساندن
ئەسپ و گاو ئیتر لە پەڕین خستن و هێلکەی گونیان دەرهێنان یا فلیقاندنەوەی گونی گیان لەبەرانە بۆئەوەی کە نەپڕێ. شکاندنەوەی تەرزی تەماتە و ئیتر تا پەل باوێژێ و بەرداهێڵێ تا بهرەکەی زۆر و باشبێ ، ئێختە کردن. خەرسکردن. ِ
خەساندی
خەسێندراو ، خەساو.
خەسانن
(ئەردە):خەساندن.
خەسانن
خەساندن(بۆووڵاخ).
خەستەخانە
نەخۆشخانە ، تیمارگە ی نەخۆشگە ، شووێنی تیمارکردنی نەخۆش.
خەسرەوانی
(ئەردە.): جۆرە کووپەیەکی گەورەیە ، گۆزە و کووپەی زل.
خەسەخانە
(ئەردە.):خەستەخانە، بێمارخانە.
خەفاندن
(سن، ڕۆژ) خووار کردنەوە. سەرداخستن. نوواندن،خەواندن