تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حەچاندن:
هێنانە وەڕینی سەگ. وە چەڵتەچەڵت خستنی کەسێک. حەچەلێکردن.
حەڕماندن (زا.):
حەیرانە:
جوورە گۆرانیێکی ئێجگار زۆرکۆنی کوردییە.
حەیزەرانی ڕمبی:
جیلی ڕمبی، تەرکەزی ڕمبی. (لو.) تەرکەز. جوورەدارێکی نەرمی قەفقەفە وەک قامیشی بەڵام ئەم پتەوە.
حەیڕانۆکێ:
گۆرانی حەیرانێ.
خاترانە
بەشێکی پترە کە ئەدرێ بەکریارێکی خۆشەویست لەکاتی چت فرۆشتنیدا.
خاتوونانە
خانمانە،وەکوو شێوەوئاکاری خانمان.
خاراندن
1)خاوشکاندنی ووڵاخ ئەسپێکییە،کە لەمێژ بێبەهۆی بەفروبارانی زستانی یا نەخۆشی وەئیترەوەلە تەویلە نەهاتبێتە دەرەوەکەچەند جارێکی بیهێنن وبیبەن وغاری دەن-یپێدەڵێن.2)پێست وچەرم بەخۆشکردنی دەڵێن-.3)دیزە وگۆزە وکەل و پەلێکی لەقوڕدروست دەکرێدوای سوور کردنەوەیان بۆناو تێکردنیان-دەڵێن.پەرخاندن.
خانانە
شایانە،شاهانە،میرانە.
خاناودەل
نێوی پیاوانە.
خانخانە
خانەخانە،چاوەچاوە.
خانخانەکێ
(ئردە.) پاشا پاشاکێی منداڵانە،میر میرێن.
خاندووق
(زا.):بنکی گیایەکییە دەخورێ.
خانزاد
خانەدان،گەرەماڵ،بنەماڵ.نێوی ئافرەتانە.
خانم
یای،بانوو،خات،یایە،ناوی ژنانە.
خانمانە
یایانە،بانووانە،خاتانە.
خانمی
(ئەردە.)لەرزانە،دەرزی لەرزانە،گوڵی رەنگاوڕەنگ ژنان بەسەر و ئێخەی خۆیانی دا دەخەن.
خانمێ
هەربەواتا خانمە لەکاتی ئاخەفتنێدا بە-دەدوێنرێ.
خاننک
(باد.)پنە.
خانوو
(هەر.)خانی.(باک.)خینیک(هەورا.)یانە.(دەر.)قۆغفڵ،خانووبەرە.