تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حوشتددانە:
جوورە گەنمێکی دەنک گەورەترە لە هەمو گەنمێکی تر.
حوشترانە قوڵقوڵێ:
جوورە گەمەیەکی منداڵانە لەکاتی کردنیا ئەم ووتارەی بەدەمەوە دەڵێن.
حولووربلوور تەکانە:
گەمەیێکی کچانە.
حووحانە:
جوورە گۆرانییەکی کچانە لەکاتێکیدا دەیڵێن، کە بەرانبەری یەکتری هەڵئەقونن بەچیچکانەوە.
حووێلانێ:
جوورە گۆرانییەکی جافەکییە.
حيزي حيزانگاو
پەستترين وكەمترين كەس،بؤكەسێِك دەكاردەبرێِ،كەلەبەردەستی حيزانيش دا زەبون بێ.
حۆتەوانە (هەورا.):
حەوتەوانان.
حۆحانە:
گەمەیەکی ئافرەتانە.
حیزانە:
کردەوەیەکە، کە هەر لە حیزان بووەشێتەوە.
حیلاندن
کۆڕاندن،هیرین0-ی ئەسپ وماین:شهین،شەهین.
حیولانە
حێولانێ،حێلانە.جوورەگەمەیەکەکچان دەستی یەکتری دەگرن وبەگردی هەڵدەپەڕن-ی دەڵێن.
حێلانێ:
ئەمن و ئەتۆ، حیللا، حێللانە.
حێلانە:
حێلانێ، حێللانێ.
حێولانێ
حێولانە.
حەبیشاندن (زا.):
زۆر خوواردن بەپەلە.
حەجماندن:
ئارامکردن، تەبتاندن.
حەزیرانی (زا.):
جۆرە هەرمێیەکە لە مانگی حوزەیرانێدا پێدەگات.
حەسانن:
حەساندنەوە، ساندنەوە.