تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڤەنان
(باک.): هەڵنیشتنی باڵندانە لەسەر لکی داران
ڤەهەژان
(باد.): جووڵان٬ هاتوو چۆیەکی بەفیزو بەهەوایە
ڤەڕەشان
ڕشانەوە٬ شەبەکە خراکردن
ڤەگژان
(باد.): هەژان٬ جووڵان
ڤەگژلان
(باد.): خۆهەژاندن٬ خۆڕاوەشاندن
ڤەگێڕان
(باک.): گێڕانەوه٬ وەڵام دانەوە. لێ-: وەڵام دانەوە
ڤەگەڕان
(باک.): گەڕانەوه٬ گەڕانەڤه٬ سەرچاوە لە چاوگەشە و بۆ گەلێکی نەدیویش دەبێ
ڤەیدان
(باک.): کۆ و خڕکردنەوە
کابان
بناوان٬ ئافرەتێکە سەرپەرشتی ماڵێ بکات٬ قوونەبان٬ قوویین بان٬ کەیبانوو٬ کەبانی٬ کەیوان٬ (کە.): کەیوانوو٬ (فە.): کەینوو.-ی:بناوانی٬ سەرپەرشتی کردنی ماڵ. –ی (باد.) : میچێن٬ جگێن
کادان
کادێن٬ جێگای کاتێکردنێ٬ کایەن٬ کادێن٬ لۆدە٬ لەودە٬ ژوور یا جێگایەکی تایبەتییه٬ کەکای تێکرێ
کارزان
کارامه٬ کارئاشنا٬ (باک.): کارەدار٬ کارەما٬ ئیش زان٬ هونەرمەند٬ مەحلان٬ شاک٬ بەبڕشت٬ بەجەوهەر٬ کارناس بەرگەڕ٬ (باک.):جەرجهە٬ بەسەلیقه٬ ووریا٬ سەلیقەدار٬ چستە. –ی: سەلیقەداری٬ کارناسی٬ هونەر٬ جەوهەر.
کارسان
کارستان٬ شار و ئاوایی و کارگە
کاروان
کەروان٬ مەکار٬ چەند ووڵاخ و بار و کسێکە لە شووێنێکەوە بچن بۆ شووێنێکی تر. –زۆرەو ناپسێنەوە:مەبەس لە هاتووچۆیەکی بێ پسانەوەیە
کاروان ئاشی
چێشتی پیازاو٬ هێلکە و شۆرباو
کاروانقڕان
کاروان کوژه٬ کەیوان٬ ئەستێرەیێکە کە ژمێرێک پێش سپێدەی هەڵدێ
کاروانڤان
کاروانچی. –ی: (باک.):کاروانچێتی
کاروانەوان
کاریلەوان
بێچووەوان٬ بێچڤان٬ بەرخەوان٬ کارەوان
کارێزلێدان
هەڵکەندنی کارێز
کارەوان
(هەورا.): کاروانچی٬ کاریلەوان٬ ساوەلەوان٬ شووانی کار.