تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاسان
ڕاسان، خوواو-: خوداوڕاستان واتا هەلێکی باش و دەرفەت وهەڵکەوتێکی باش. خۆبۆلێدانی گیان لەبەرێکی ئامادە کردن، پەل بزاوتن، داڕسان. خووێن لە لووت هاتن، فشین، دابوون، دابووژن
ڕاست و ڕەوان
ڕاستان
بۆ گەلی نەدیوه واته گەلی ڕاست ، چەند کەسێکی ڕاست. زەوییەکه ، که ڕاست و بێ زورگ و هەڵەت بێ، ڕاستایی
ڕاشکان
(که.): تێ پەڕین، شەق و لەت بوون ، شەو ڕاشکا : شەو شەق بوو
ڕاشەکان
ڕافڕان
ڕامان
هێنانه پێش چاو، پۆنجین، ئەندێشه کردن، بیرکردنەوه له چتێک، بیرلێکردنەوه. تەماشاکردن. بیر
ڕاماڵان
ڕاپێچەکدان، دوورخستەوه، گەسک لێدان
ڕاماڵنیان
ڕامووسان
(باک.): ماچکردن
ڕامینان
ڕان
(موک. ، کە.، بابا.): (باک.): ڕەهن، (باک.): ئێت، کاماخ، هێت، بەشێکی زۆر ئەستووره لەلاق لە نێوانی ئەژنۆ و سمتدا،بە-ی خۆدادان:پەرۆشبوون. (دەرکەجا.، هەورا.): مێگەل، گەلەی بزن ومەڕان
ڕانان
ڕانڕادان
ڕاهێنان
چێرکردن، چەشکردن، چەشه خۆرە کردن، فێر کردن، داهێنان، ڕامکردن، هۆگرکردن، پرەنگاندن، داهێنان،دادڕین. لێ-: دادڕینی چتێکی سەرانسەر، هەوری ڕاهێنا: هەوری داهێنا
ڕاهێڵان
ڕاوبان
(کەباز.، زەق.): ڕێگاو بان، ڕێ و بان
ڕاونیان
(ئەردە): ڕاونان، ڕاماڵنیان، تارەدووانیان، تارنیان
ڕاوکەری ماسیان