تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێکچڕژاندن
تێکەڵاوکردن
تێکەتاندن
تێگرماندن
تووڕەبوون لە یەکێکی و هەڵشاخان بەسەریدا
تێگریاندن
تێگیراندن
تێگسمڕاندن
تێگهاندن(باک)
تێگڕاندن
تێگەیاندن
ئاگادارکردن، تێگهاندن، حاڵی کردن. خۆ_: ئاووڕلێدانەوەو غەم لێ خوواردن. خۆ تێ نەگەیاندن: خستنە پشت گووێ
تەبانچە(باک)
ئامرازێکی مۆزیقەیە
تەبانە(باک)
تەبتاندن
دڵخۆشی دانەوە، حەجماندن،دڵدانەوە، ئارامیدان
تەبکاندن(باک)
ڕ.چوواندن. بتەبکینە: ڕۆی چووێنە
تەبەقەتڕانە
چتێکە لە کەسێک دەستێنرێ، کە لەناو مەردوماندا تڕی لێ بەربووبێ
تەتکەبزانە(دەر)
دەنکی بەری داری کڕاتییە، دەنکی بەری داری کەژۆکێیە
تەرتلاندن(باک)
گێژ کردن، سەر لێشێواندن. بتەرتلینە
تەرخانی
تیرەیەکە لە هۆزی جاف
تەروو کووێستانی
تێروو(دارێکە)
تەرپلاندن(باک)
خۆلێدان، ئازارکردن، هەڵەنگواندن، سەرسم پێدان. بتەڕپلینە
تەرەفاندن(باک)
بەلکردن، بڕین، قەدکردن. بتەرفینە: بەلکە، ببرە
تەزاندن
سڕکردن، بێ هەست کردن، قەفڵاندن، ئازاردان و دڵگیرکردنی کەسێک بۆ چاوترساندنی. (باک) فڕین بەبێ ئەوەی باڵ بجووڵێنی بە لەنگر لە هەوادا ڕاوەستان. ساردکردن. بەهۆی سەرماو بەفرو بارانەوە ئەندامی لەش سڕو بێ هەستکردن