تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەرجان(گەر.، باد)
چیلە، پەرژینی ڕەزو باخ و هی هەر چتێکی بێ
پەردان(زەن)
پەردووخیان
پەردۆخیاگ: هەڵپڕووزان
پەردۆخیان
هەڵپڕووزان، نیوەبرژان، نیوەبرژ، نیوەسووتان
پەردەدڕان
مەبەس لە ئاشکرابوونی ڕازێکی نهێنییە
پەرزەوان(هه ورا)
شیرپالۆک، پاڵووێنە
پەرنیان
پارچەیێکی جووان و ناسکە
پەرژان
هاتنە سەرخۆ، لە دەستهاتن، پێکران، کاتبوون، دەرفەت دەستکەوتن بۆ کردنی کارێک یا چوونی شووێنێک، پەرژیان. (خۆڕەوا) پەرژین
پەرژیان
پەری ژیان
ژیانێکی خۆش وەکوو زیندەگانی پەریان
پەریجان
ناوی ئافرەتانە
پەریخان
شازادەی پەریان. پادشایی پەریان
پەریشان
شان و پایە وەکوو پەریان، شێخ ئەحمەد جزیری دەڵێ: پەریشانم پەریشان
پەرێشان
بڵاو، پەراگەندە، ئاوارە، داوداو، تاتا، پەرێش، پڕاش. خەمناک، بەدبەخت، چارەڕەش، لێ قەوماو، دەستەپارچە، گردەنشین، ڕەت بڵاو، خاکەسار، خاک بەسەر، (باک) کۆڵەوار، پۆشمان، پەلیشان، کەیل، کارتێکچوو، هەژار، بۆژە، بۆژما، ناکۆک، شێواو، پەژارە، شپرزە، بێ پەرگال، بێ قڕام، بێ ئاپۆر. ژولیاگ، پەژێو، پەرێش._بوون: شێوان، فەلشین، پەلشین، تێکچوون، چارەڕەش و کڵۆلبوون._کردن: پەلیشاندن، فەلشاندن. چارەڕەش و کڵۆڵکردن، شێواندن. ناوی نێرینانە._ی: شێواوی، پەژارەیی، خاکەسەری. (هەورا) ئاشەف. خاک بەسەری، خەمناکی، بەدبەختی، چارەڕەشی، لێ قەوماوی، شپرزەیی
پەرەسپان(باک)
پینە._ کرن: پینەکردن