تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نەبان
مێژووک٬ (مێژمێژووک(مەهاباد))٬ نەواوون. (هەورا.): نامۆ٬ زییز٬ ناساز٬ نائۆگر٬ تۆراو٬ تۆریاو٬ پتر بۆ گوێلک و پاڵاخ و کارو بەرخان بەکاردەبرێ. –ی: نامۆیی٬ تۆران
نەبڕران
نەپسان٬ شتێک٬ کە نەبڕدرێ
نەخۆشەوان
دەرماندار٬ تیمارەوان٬ تیمارگەر
نەخۆشەڤان
نەدرڤان
نەدروان٬ نەردیوانی دارو ئیتر
نەردیوان
(باڵ.):پێ پلەکان٬ پەیژه٬ پاپیلکه٬ (هۆرە.)پەرییز٬ پاچیینه٬ (ڕۆژ.): پاپاچیینە. پەیجه٬(ە.):سردی٬ (قەرە.) پێ پەیژه٬ پێ پیلکه٬ (ژا.) سترد٬ (زی.): سترده٬ (باک.لک.): نەردەوان٬ پییسی برک٬ (باک.): مەردیوان٬ (ە.دزە.) میردەوان٬ (ئامێ.) پرییسکه٬ (وا.) نەردڤان. – دوومەر: (باک.): پێگەە
نەردەوان
نەردییوان
نەرمان
پارچە زەوی یا ڕێگایەکە خییزو بەردی کەم بێ و نەرم بێ
نەرمەی ڕان
شلکەی ڕان٬ نەرمەگۆشتی ڕان
نەریمان
نێوی پیاوانە. (هەورا.کۆ.): زگ
نەزان
ناشی٬ نیازان٬ سوانەوێڵە٬ نەدان٬ (ڕەوا.) نەشکەفته٬ گەوج. – ی: نیازانی٬ (باک.): بێهایی. بە-: خۆتەن
نەزم زان
پەردەناس(گۆرانی و مۆسیقا). –ی: پەردەناسی. مقام شوناس
نەفداندان
(باک.): ڕزگار کردن٬ بنەفدیینە
نەمان
پایەدارنەبوون٬ بزربوون٬ تێداچوون٬ قت٬ قتی٬ (هەورا.): نەبان
نەکێشان
سەرپێچان٬ بەزاج٬ شۆڕش٬ لامۆفەک
نەڵییوان
دێیەکە لە دەشتی شنۆیەیە بەو چۆمەش دەڵێن کە بەوێدا تێدەپەڕێ
نەیرڤان
(باک.): گرژ٬ چاودێر
نەیەکسان
یەکسان نەبوون٬ لێک جودا
نەێشتنی جانەوەران
لەنێوبردنی جانەوەران
هاسان
ئاسان٬ سانا٬ خۆش. –ی: ئاسانی٬ سانایی