تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوڕەبان
هەڕەسی ٬ (کۆ.):قوڕەپەست٬ (هەورا.): هەڕەبان
قوڵاخەدان
کۆمەڵ بوون و بەسەر یەکتری کەوتنی ماسی لە سەرمادا. کۆمەڵ بوونی گیاندار
قوڵتیان
(ئەردە.): چوونە ژێر ئاو٬ قوم بوون
قوڵتەی ڕان
ئەستوورایی ڕانی٬ مەشکەڕان٬ شلکەی ڕان
قوڵدان
(هەورا.): چڵدان٬ قوڵتیان
قوڵسان
(گەر.):کۆڵمک
قوڵف لێنان
مەبەس لە سەنگین و گران ڕاگرتنی یەکێکە ٬ کە سەنگین و گران بێ. قڵف لێنان لە دیزەو گۆزە و ئیتر
قوڵنگەی فیلەوان
فیل کوت٬ کەژە
قوڵپدان
بڵقدانی ئاو لە کاتی هەڵقوڵان و یا کوڵانیدا. هەنیسک دانن لە گریانێدا
قچان
قەومان٬ ڕوودان
قڕان
لە نێو چوون٬ قەڵاچوه٬ قەراچۆ٬ قڕتێ کەوتن٬ مردنی بە گەل بۆ هەموو گیان لە بەرێکی. پارچە پارەیێکی گچکەی زێوینە بای (20) شایی یانە و هەزار دیناری ئێرانێیە. (ئەردە.): نەبوونی نابووتی٬ قڕبوون
قژلان
قەڵچۆقان
قڵتیان
(ئەردە.): قوڵدان٬ جۆشیان٬ وەقوڵتەقوڵت کەوتن
قڵمەودان
(ئەردە.): قڵپ کردنەوە٬ ڕژاندن
قڵەشان
قەڵەشان٬ قڵشیان٬ بۆدارو ئیتر
قۆتان
قۆخدان
(ئەردە.): چەمانەوە٬ قاخدان
قۆریجان
قۆرینجان
قۆشەنیان
لنگدانی ووڵاخ: ئەم شووێنە مەیدانی قۆشەنیانە
قۆلان
(باک.): پشتێند